بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی دوو بوومەلەزرەی یەك لە دوای یەك پارێزگایەكی باشووری ئێرانی هەژاند و بەهۆی ترسەوە خەڵكێكی زۆر لە دەرەوە و لەسەر شەقامەكان ماونەتەوە.
هەردوو بوومەلەزەركە لە نزیك شاری وراوی لە سنووری پارێزگای فارس لە باشووری ئێران روویانداوە.
هێزی بوومەلەرزەكان 4.1 و 3.8 بووە بە ئامێری تۆماركردنی رێختەر.
دوو بوومەلەرزەكە بوونەتە جێگەی ترس و دڵەڕاوكێی خەڵك و بەهۆیەوە بەشێكیان تا ماوەیەكی زۆر لە دەرەوە و لەسەر شەقامەكان ماونەتەوە.
سەبارەت بە بوونی زیانەكانیش، دەسەڵاتدارانی پارێزگای فارس رایانگەیاندوو كە تا ئێستا هیچ هەواڵێكی زیانی گیانی و ماددیان لە ئەنجامی بوومەلەرزەكان تۆمار نەكردووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.