وەزارەتی دارایی عێراق رەتی كردەوە دەرگەی دامەزراندنی نوێ لە حكوومەت كرابێتەوە و داواشی لە هاووڵاتییان كرد بەم دەنگۆ و هەواڵە ناڕاستانە باوەڕ نەكەن.
وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردەوە: لە بەشێك لە دەزگاكانی راگەیاندن و تۆڕە كۆمەڵایەتی وابڵاوكراوەتەوە كە حكوومەت دەرگەی دامەزراندنی نوێی راگەیاندبێت، ئەم هەواڵانە دوورن لە راستییەوە.
بڵاویشی كردەوە: وەزارەتی دارایی و هیچ لایەنێكی دیكەی حكوومەت دەسەڵاتی كردنەوەی دەرگەی دامەزراندنی نییە لە دەرەوەی یاسای یاسای بودجەی گشتیدا.
وەزارەتی دارایی عێراق هەروەها بڵاوی كردۆتەوە: ئەوەی هەیە تەنیا ئەو 150 هەزار كەسەیە كە لە یاسای بودجەی ساڵی 2023 فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەرچووە و ئەمەش كۆتایی هاتووە.
داواشی لە دەزگاكانی راگەیاندن و هەموو هاووڵاتییان كرد بەم دەنگۆیانە باوەڕ نەكەن و زانیارییەكان تەنیا لە لایەنی فەرمی پەیوەندار وەربگرن، هەروەها دوور بكەونەوە لە هەر هەواڵێكی ناڕاست كە ئامانج لێی چەواشەكردنی رای گشتییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.