ئیلی:
ئێواره باش ، ئەزموونێکی جیاواز لە دڵی عێراق ، ئەزموونێک کە بە وشەیەک ده‌رده‌بڕدرێت ، کوردستان. ئەوانەی ئەمڕۆ وێنەکان دەبینن، پێویستیان بە وشە نییە بۆ ده‌ربڕین، چونکە دیمەنەکە خۆی به‌سه بۆ ده‌ربڕین، بۆ ئەوەی بڵێین کوردستان به‌ڵێنێكه دێته دی ..
هەولێر باسی خۆی دەکات، نەك تەنها بە دەنگ، بەڵکو بەو پێشکەوتن و ئاوه‌دانی و سه‌قامگیری کە پێی گەیشتووە، وه ئه‌و رێككارییه‌ی كه وایلێكرد ببێته ئاوگه‌یه‌ك له نێو گه‌رده‌لولد‌ا . ئەوەی کە بەدەستهاتووە، به رێكه‌وت نه‌بووه بەڵکو ئاراسته و ڕێگاگرتنه‌به‌رێكی پیاوێک بووه کە پرسی گه‌لی كوردی لە دڵی خۆیدا هه‌ڵگرتووه و شەڕی له‌پێناودا کردووه ، تێكۆشه‌رێك له جه‌نگدا، به‌رد له‌سه‌ر به‌ردی بنیاد نا له كاتی ئاشتیدا .
ئه‌و مەسعود بارزانییە، ئه‌و پیاوه‌ی هه‌رگیز جیاوازی له نێوان وه‌فاداری بۆ نیشتمان و خه‌ونی داهاتوو نه‌كردووه ، كه ئێستاش سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان باوەڕی وایه كه کوردستان شایەنی باشترینە.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌مه به‌سه كه سه‌یری پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق بكه‌ین بۆ ئەوەی قه‌باره‌ی جیاوازییه‌كان ببینین نە تەنها لە توانایی و و بودجه‌کان، بەڵکو له ئیراده و دیدگاشدا .
سه‌رباری هه‌موو ئاسته‌نگ و فشاره سیاسی و ئابوورییه‌كان له لایەن حكوومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غداوه، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی سه‌قامگیری و رێڕه‌وی خۆی بپارێزێت به‌ره‌و گه‌شه‌پێدان و بنیادنان.
لێره‌وه و به‌ر له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی چه‌ند رۆژێك له‌به‌رده‌م عێراقدایه، لەم دیدارەدا گفتوگۆیەکی راشكاوانه ده‌كه‌ین لەگەڵ سەرۆک مەسعوود بارزانی، سەبارەت بە کوردستانی ئەمڕۆ و عێراقی سبەی، سەبارەت بە ئاڵنگارییه‌كان، هاوپەیمانییەکان و دەستوور كه بووه‌ته گۆڕه‌پانی ناكۆكی نه‌ك مه‌رجه‌عییه‌تی سازان ، وه له‌باره‌ی داهاتووی هەرێم كه هیچ رۆژێك سازشی له مافه‌كانی و پاراستنی پێكه‌وه‌ژیان و ژیانی هاوبه‌شانه نه‌كردووه له‌سه‌ر خاكێك كه هه‌موو پێكهاته‌كانی پێكه‌وه كۆكردووه‌ته‌وه
جه‌نابی سه‌رۆك سەرەتا سوپاس بۆ قبوڵكردنی ئه‌م بانگهێشته و ئێمه ده‌زانین كه ئه‌م رۆژانه به‌ڕێزتان زۆر سه‌رقاڵن.
به‌خێربێی
ــ به‌خێربێن
ئه‌م پێشه‌كییه‌م ته‌نها به‌شێكی ساده بوو له‌وه‌ی له كوردستان به‌دیهاتووه حه‌ز ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ جه‌ناب و له‌گه‌ڵ بینه‌ران ئه‌م راپۆرته له یه‌ك خوله‌كدا ببینین كه كوردستان به‌رله 25 ساڵ چۆن بوو و ئه‌مڕۆ كوردستان به كوێ گه‌یشتووه كه به راستی له موعجیزه‌یه‌كی سیاسی و ئابووری ده‌چێت . یه‌ك خوله‌ك و به‌رده‌وامی به گفتوگۆكه‌مان ده‌ده‌ین.
جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌مه به‌شێكه له ..
ـ سوپاس بۆ خوا ئه‌مه له فه‌زڵی خواوه‌یه
چ هه‌ستێكت هه‌یه كاتێك ئه‌م پێشكه‌وتنه به چاو ده‌بینی له‌ماوەی ئه‌م 25 ساڵه‌دا؟
ـ ئه‌وه‌ی ده‌یبینم ناتوانرێت وه‌سفی بكرێت، هه‌ست به شانازی و سه‌ربه‌رزی ده‌كه‌م، سوپاسی خوا ده‌كه‌م بۆ ئه‌م به‌خششه و ئه‌وه‌ی به گه‌له‌كه‌می به‌خشیوه
جه‌نابی سه‌رۆك، ده‌گوترێت ئه‌وه‌ی كه ده‌یبینین به بێ پێهه‌ڵداگوتن، ئه‌مه باشتره له هه‌موو به‌ڵێن و خیتابه سیاسییه‌كان كه بۆ ده‌نگده‌ران ده‌گوترێت ، وه ئه‌مه له وه‌رزی هه‌ڵبژارندا نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ئه‌مڕۆ ببینین، دیدگات بۆ داهاتووی هه‌رێمی كوردستان چیه و چی بۆ داهاتوو شاردراوه‌ته‌وه؟
هه‌میشه با كرداره‌كان قسه بكه‌ن نه‌ك گوتار ، هه‌رێمی كوردستان ئاواتی هه‌یه، ئاواتی زۆر گه‌وره ، ئه‌وه‌ی به‌دی هاتووه جێگه‌ی شانازی و سه‌ربه‌رزییه و ئومێدمان به‌ره‌و به‌دیهێنانی زیاتری بنیادنان و گه‌شه‌پێدانه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا و پلان هه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قۆناغ به قۆناغ جێبه‌جێی بكات.
ئه‌مڕۆ، با باسی ئه‌وه‌ش بكه‌ین كاره‌با 24 كاتژمێرییه، ئاو به به‌رده‌وامی دابین كراوه، گواستنه‌وه و گه‌یاندن وه‌ك بینیمان ، بنیادنان، شۆڕشی ئابووری، وه‌به‌رهێنان . ئه‌مڕۆ به نسبه‌ت هاووڵاتیی عێراقی كه له به‌غدا یان پارێزگاكانی دیكه ده‌ژیێت، جه‌نابی سه‌رۆك ئه‌م په‌یامه چییه؟ چی ده‌ڵێی؟
ـ له زۆرێك له بۆنه‌كاندا چاوم به برایانی عه‌ره‌ب ده‌كه‌وێت كه له باشوور یان ناوه‌ڕاست دێن ، له جه‌ژنه‌كان یان بۆنه‌كاندا، ئه‌وه‌ی لێیان ده‌بیستم زۆر دڵخۆشم ده‌كات ، ئه‌وان زیاتر له خه‌ڵكی كوردستان، ستایشی كوردستان ده‌كه‌ن ، ئه‌وان زیاتر له خه‌ڵكی كوردستان هه‌ست به‌و پێشكه‌وتنه ده‌كه‌ن كه له كوردستان به‌دیهاتووه . هیواخوازین هه‌مان ئه‌و پێشكه‌وتنه له هه‌موو ناوچه‌كانی عێراق ببینین ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌دیهاتووه جێگه‌ی پێزانینی كورد و عه‌ره‌بیشه .
ئه‌و به‌ربه‌رستانه چین كه رێگرن له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی له كوردستان به‌دیهاتووه له عێراقیش بێنه‌دی؟ رێگرییه‌كان چین؟
ـ رێگرییه‌كان زۆر روونن ، لێره ئیراده هه‌یه ، پلان هه‌یه ، جێبه‌جێكردن به وردی هه‌یه ، سه‌ركردایه‌تییه‌ك هه‌یه بۆ پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه . له به‌غدا له راستیدا به داخه‌وه بێسه‌روبه‌ری هه‌یه ، پڕۆژه‌كان دواكه‌وتوون، راگیراون، زۆر جار ئه‌و پڕۆژانه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندبوون وه‌رده‌گیرێن نه‌ك بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه ، به هۆی ئه‌و كۆسپه زۆرانه‌وه پلانی باش و به‌ڕێوه‌بردنی باش نیه و ئیراده‌یه‌كی راسته‌قینه نییه.
ئایا جه‌نابی سه‌رۆك، له خۆت ڕاده‌بینی له‌سه‌ر ئاستی عێراق رۆڵ بگێڕی؟ یان دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زموونه تاڵانه له‌م بیست ساڵه‌دا حه‌زت كرد بكشێته‌وه و ته‌نها بابه‌خ به هه‌رێم بده‌ی ؟
ـ له راستیدا، له دوای ڕووخانی رژێم له دوای 2003 هه‌وڵی زۆر گه‌وره‌مان دا بۆ كه عێراقی نوێ بنیاد بنێینه‌وه ، ماوه‌یه‌كی زۆرم له به‌غدا به‌سه‌ربرد و به رژدی و به دڵسۆزی و به ئامه‌نه‌ته‌وه كارمان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی هه‌موو عێراق بكه‌ین ، به‌ڵام به تێپه‌ڕبوونی كات تێبینیی ئه‌وه‌مان كرد كه ئه‌م ئاره‌زووه دووچاری كۆسپ و ئاره‌زووی دژ و پێچه‌وانه ده‌بێت، گه‌یشتینه خاڵێك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌رێم و كورد په‌سه‌ند نین له به‌غدا، بۆیه كه‌مێك خۆمان گۆشه‌گیر كرد ، ئه‌گه‌رنا ئه‌مه ئاره‌زووی من نه‌بوو، به‌ڵام دۆخه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌پاند كه بابه‌ته‌كه بۆ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان له به‌غدا جێبهێڵین .
ئێمه كه قسه ده‌كه‌ین، چه‌ند رۆژێكی كه‌می ماوه بۆ هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام زانراوه كه چه‌ند بۆچوونێك هه‌یه له هه‌رێم، هێندێكیان ئاره‌زووی بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردنیان ده‌كرد و هێندێكیش ئاره‌زووی به‌شداریكردنیان ده‌كرد ، چی ئه‌م بابه‌ته‌ی یه‌كلاكرده‌وه؟ جه‌نابی سه‌رۆك ، بۆ بیرتان له بایكۆتكردن كرده‌وه ؟
ـ راسته بیرمان له بایكۆتكردن كرده‌وه به هۆی ئه‌و یاسایه‌ی كه هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌ده‌بات ، یاسایه‌كی سته‌مكارانه و نادادپه‌روه‌ره ، یاسایه‌كه تا راده‌یه‌ك پێشوه‌خت ده‌ره‌نجامه‌كانی دیاریكردووه ، هه‌ڵبژاردن سودی نیه ، دیاریكردنی كورسیی پارێزگاكان له‌سه‌ر فۆڕمی خۆراك دانراوه ، گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی له فۆڕمی خۆراكدا هه‌یه ، دابه‌شكردنی ئه‌و كورسییانه ناڕاستن ، بۆیه له سه‌ره‌تادا بیرمان له بایكۆتكردنی هه‌ڵبژاردن كرده‌وه ، دواتر تێبینی ئه‌وه‌مان كرد كه زۆرێك له برایان و دۆستان ، له به‌غداش هه‌روه‌ها ، هه‌تا له شیعه و سوننه گه‌یشتنه ئه‌وه قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئه‌م یاسایه باش نییه . دۆخه‌كه هه‌روه‌ها، ئیداره‌دانی ده‌وڵه‌ت و دۆخی ئێستا گونجاو نیه بۆ عێراق و هیچ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنێك بۆ عێراق به‌دی نایه‌ت هه‌تا ئه‌م نیه‌ته له به‌غدا هه‌بێت، به‌ڵام پێمان باش بوو به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ین و ببینین كه ئایا ده‌رفه‌ت هه‌یه هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هێزه ڕه‌سه‌نه‌كان و هێزه سه‌ره‌كییه‌كان بكه‌ین كه ماندوو بوون و تێكۆشاون و ئه‌گه‌ر بینیمان ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ گێڕانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ سه‌ر راسته‌ڕێی خۆی و هه‌مواركردنی زۆرێك له یاساكان و نه‌ك ته‌نها ئه‌م یاسایه‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵكو یاسا سته‌مكاره‌كانی دیكه‌ش ، چۆنكه له زۆربه‌ی بابه‌ته‌كان تا ئێستا حكوومه‌تی فیدراڵ كار به یاساكانی پێشوو ده‌كات، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ری ئه‌م بابه‌تانه بكرێت و ئه‌گه‌ر بینیمان ده‌رفه‌ت هه‌یه به‌هێزه‌وه ده‌چینه ناو ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌ڵام ئه‌گه‌ر بینیمان ده‌رفه‌ت نیه و ئه‌و هێزانه ده‌سه‌ڵاتیان نه‌بیت هیچ رۆڵێك بگێڕن، ئه‌وا بۆ هه‌ر ڕووداوێك قسه‌یه‌ك هه‌یه دوای ئه‌مه.
جه‌نابی سه‌رۆك، سه‌باره‌ت به هاووڵاتیی كورد، هه‌ست ده‌كات به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكات یان نا ئه‌نجامه‌كه‌ی هه‌مان شته ، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌مان كێشه و هه‌مان ئاوازی سیاسی ؟ بۆچی ئه‌مڕۆ هاووڵاتی كورد به‌شداری ده‌كات؟ چی وای لێده‌كات به‌شداری بكات له كاتێكدا كه هه‌ست ده‌كات له ئارامیدا ده‌ژیێت له‌م هه‌رێمه و پێویستیی به به‌غدا نیه ؟
ـ وه‌كو گوتم به‌شداریكردن هه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاماژه و په‌یاممان له به‌غداوه و ئه‌و هێزانه‌ی به هاوپه‌یمانیان داده‌نێین و له لایه‌ن هێزه ره‌سه‌نه‌كانه‌وه كه دووچاری په‌راوێزخستن و دوورخستنه‌وه بوون، یبگه‌یشتووه كه له دوای هه‌ڵبژاردن ئاماده‌ن، هه‌نگاو بنێین یان هاوپه‌یمانیی نوێ بكه‌ین بۆ باشكردنی دۆخه‌كه و گێڕانه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی بۆ سه‌ر راسته‌ڕێی خۆی. به‌شداریكردن زۆر ڕوونه، له پێناو زیادكردن یان كه‌مكردنی كورسی نییه ، كوردسییه‌كان جێگیركراون ، له راستیدا له پێناو كورسی نیه، به‌ڵكو له پێناو ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تێك هه‌بێت له گه‌ڵ هێزه‌كانی تر كه ئاره‌زووی باشكردنی دۆخه‌كه‌یان هه‌بیت، هه‌تا هاوكار بین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌وه‌ی كه عێراقییه‌كان چاوه‌رێی ده‌كه‌ن .
بۆچی پارتی دیموكراتی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێك له به‌غدا ناكات؟ بۆچی ئه‌وه‌تنان هه‌ڵبژاردووه كه ته‌نها بن له هه‌ڵبژاردن؟
ـ له‌و باوه‌ڕه‌دام كه شتێكی گونجاو نیه به‌ر له هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانی بكه‌ین ، دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌وه دیاری ده‌كه‌ین كه له‌گه‌ڵ كێ هاوپه‌یمانی ده‌كه‌ین یان هاوكاری ده‌كه‌ین ، هۆكارێكی تر ئه‌وه‌یه كه هێز و قه‌باره‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به ئه‌وانی دیكه نیشان بده‌ین .
یه‌ك ملیۆن ده‌نگ؟
ـ هیوادارین
ئه‌و هه‌ڵمه‌ته بۆچی ؟ وه‌ك به‌ڕێزت ئاماژه‌ت پێكرد، كه‌مێك باسی یاسای یه‌ك بازنه‌یی ده‌كه‌م، له هه‌رێم ئه‌و سووربوونه هه‌یه كه یه‌ك ملیۆن و زیاتریش ده‌نگ هه‌بێت، ئایا ئه‌مه په‌یامێكی مه‌عنه‌وییه ؟
ـ له هه‌ڵبژاردنی پێشوو پارتی دیموكراتی كوردستان 800 هه‌زار ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا . 812 هه‌زار ده‌نگ، ئه‌مه به بێ نه‌ینه‌وا، به بێ كه‌ركووك، به بێ به‌غدا، به بێ دیاله، ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگانه بخه‌ینه‌ه سه‌ر 800 هه‌زار ده‌نگه‌كه، ژماره‌كه له یه‌ك ملیۆن ده‌نگ تێده‌په‌ڕێت . ئه‌مه‌ش هیوای ئێمه‌یه .
به‌ڵام ئه‌مه ژماره‌ی كورسییه‌كان چاك ناكات. به‌ڵكو گه‌یاندنی په‌یامێكه؟
نا، كورسییه‌كان وه‌ك خۆیه‌تی، پشت به خوا له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو هه‌مواری یاساكه ده‌كرێت، ئه‌وكات بێگومان كورسییه‌كان زیاد ده‌كه‌ن و كه‌م ده‌كه‌ن . به‌ڵام ئامانجی سه‌ره‌كی نیشاندانی هێزی پارتییه .
ئامانجی تۆ ئه‌وه‌یه هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن بكرێت؟ كه به‌رده‌وام داوا ده‌كه‌ی یه‌ك بازنه‌یی بێت ، له‌به‌رچی. جه‌نابی سه‌رۆك؟
ـ یه‌ك بازنه‌یی مافی كه‌س ون ناكات ، هه‌ركه‌سێك قه‌باره‌ی راسته‌قینه‌ی خۆی و مافی خۆی به‌ده‌ستده‌هێنێت. ئاسانتره ، بۆ نموونه بۆچی هاووڵاتییه‌ك له به‌سره بێبه‌ش بكرێت له‌وه‌ی ده‌نگ به كاندیدێك له هه‌ولێر بدات وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه؟ بۆ نه‌موونه كورسیییه‌ك له هه‌ولێر به‌هاكه‌ی 30هه‌زار ده‌نگه یان 40هه‌زار ده‌نگ، هه‌مان كورسی له پارێزگایه‌ك بۆ نموونه له باشوور له‌وانه‌یه دووهه‌زار یان سێ هه‌زار ده‌نگ بێت ، رێژه‌ی به‌شداریكردن گرنگ نیه حه‌فتا یان هه‌شتا له‌سه‌د به‌شداری ده‌كات یان بیست یان سی له‌سه‌د به‌شداری ده‌كات ، كورسییه‌كان جێگیر كراون ، ئه‌مه دادپه‌روه‌ری تێدا نییه ، واتا ده‌توانیم بڵێم هه‌ڵبژاردن درۆیینه‌یه . به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه‌یه كه ڕوویدا، به‌م خێراییه نده‌كرا یاساكه هه‌موار بكرێت . به‌ڵام له داهاتوودا پێویسته یاساكه هه‌موار بكرێت . یان ده‌بێ سه‌رژمێریی وردی دانیشتووانی هه‌ر پارێزگایه‌ك بكرێت ، نه‌ك دیاركیردنی ژماره‌ی كورسییه‌كان به پێی پسوله‌ی خۆراك بێت . ئه‌وكات فره‌بازنه‌یی ده‌كرێت هه‌بێت.
جه‌نابی سه‌رۆك، قسه‌تان له‌گه‌ڵ كاندیدانی دیكه له هاوپه‌یمانییه گه‌وره‌كان كردووه سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته به دیاریكراوی بۆ داهاتوو كه به‌شداریكردنه ده‌بێته سه‌ره‌تاره‌یه‌ك بۆ هه‌مواركردنی ئه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنه یان ئه‌م بابه‌تانه تا ئێستا گفتوگۆیان له‌سه‌ر نه‌كراوه له‌گه‌ڵ كاندیدانی دیكه؟
ـ له‌گه‌ڵ هێندێك هێز گفتوگۆ كراوه ، زۆربه‌یان ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌یان هه‌یه كه ئه‌م یاسایه پێویستی به هه‌مواركردنه
رای تۆ چی بوو له‌سه‌ر بایكۆتی هێندی لایه‌نی گه‌وره وه‌كو سه‌ید موقته‌دا سه‌در؟
ـ هیوام ده‌خواست كه ره‌وتی سه‌در و برام سه‌ید موقته‌دا به‌شدارییان كردبووایه، وا باشتر بوو، به‌ڵام ئه‌مه بڕیاری ئه‌وانه
باشه. له به‌رامبه‌ردا لێره له وتاره‌كانی هه‌ڵبژاردنتدا سه‌رنجی منت به‌وه راكێشا كه به كاندیده‌كانتان گوت نوێنه‌ری هه‌موو عێراق بن نه‌ك ته‌نها كوردستان ، چی له پشت ئه‌م بانگه‌وازه‌وه هه‌یه ، بۆچی داوا له كورد ده‌كرێت نوێنه‌ری هه‌موو عێراق بێت؟
ـ به‌ڕاستی ئه‌م داوایه نوێ نییه ، ئه‌مه به نسبه‌ت ئێمه مه‌بده‌ئه ، ئه‌مه سیاسه‌ت و باوه‌ڕمانه ، هه‌تا پێشتریش به هه‌مان رێنمایی ئامۆژگاریی كاندیدانی په‌رله‌مانم ده‌كرد به‌ڵام ئه‌مجاره زیاتر جه‌ختم كرده‌وه چونكه پێشتر چاوم به ژماره‌یه‌ك شاندی پارێزگاكانی باشوور وه‌كو موسه‌ننا، كوت، عیماره ، دیوانییه و به‌سره كاتێك باسی كۆست و ئازاره‌كانی خریان ده‌كرد، سه‌رم سوڕما ، خزمه‌تگوزاری نییه ، به‌ده‌ست كه‌میی كاره‌با و ئاوه‌وه ده‌ناڵێنن ، ئه‌ركی سه‌رشانمانه به‌رگرییان لێبكه‌ین هه‌روه‌ك چۆن به‌رگری له رۆڵه‌كانمان له هه‌ولێر یان سلێمانی یان كه‌ركووك یان دهۆك ، بۆیه ئامۆژكاری كاندیده‌كانی پارتی دیموكراتم كرد كه پێویسته خۆیان به نوێنه‌ری هه‌موو پارێزگاكانی عێراق بزانن نه‌ك ته‌نها هه‌رێمی كوردستان و پێویسته هاوكاربن له‌گه‌ڵ ڵ نوێنه‌رانی ئه‌و پارێزگایانه به‌رگری له مافی رؤله‌كانی ئه‌م پارێزگایانه‌ش بكه‌ن.
جه‌نابی سه‌رۆك من ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌م ئایا به‌غدا هه‌مان مامه‌ڵه‌تان له‌گه‌ڵ ده‌كات؟ ئایا ئه‌مڕۆ كاندیده‌كان له عێراق، له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن؟
ـ بۆ من گرنگ نییه ئه‌وان به هه‌مان شێوه مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن یان نا . ئه‌وان به كیمیایی له ئێمه‌یان دا ، ئه‌وان به پڕۆسه‌ی ئه‌نفال له ئێمه‌یان دا ، به له‌ناوبردنمان، ئێمه دانووستانمان له‌گه‌ڵ كردن ، له‌و سه‌ربازانه‌ش خۆش بووین كه ئه‌و تاوانانه‌یان ده‌رخه‌ق به گه‌لی ئێمه كرد ، ئێمه عورف و دابونه‌ریتی خۆمان هه‌یه و ئه‌وانیش هی خۆیان هه‌یه .
به‌ڵام به‌مجۆره به‌راورد ده‌كه‌ی له نێوان سه‌ددام حوسێن و حكوومه‌ته‌كانی دواتر؟
ـ بێگومان سه‌ددام حوسێن چه‌كی كیمیایی به‌كارهێنا ، پڕۆسه‌كانی ئه‌نفالی ئه‌نجام دا ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه هاوپه‌یمان بووین و به‌یه‌كه‌وه خه‌باتمان كرد ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌یان له‌گه‌ڵ گه‌لی كورد نه‌كرد كه شایه‌نیه‌تی و ئه‌ركی خۆیان ئه‌نجام نه‌دا، به پێچه‌وانه‌وه ئازاریان داین، به‌ڵام بێگومان جیاوازی هه‌یه ، به‌ڵام پرسی بڕینی قوتی خه‌ڵكی كوردستان كرده‌وه‌یه‌كی زۆر خراپ بوو، نامه‌وێ له‌وه زیاتر وه‌سفی بكه‌م .
لایه‌نێكی دیاریكراو هه‌یه كه باسی ده‌كه‌ی جه‌نابی سه‌رۆك؟ لێره‌دا بمبوره ، تایفه‌ی شیعی یان تایفه‌ی سوننی؟ قسه‌كانت به دیاریكراوی ئاراسته‌ی كێیه؟
ـ كێشه‌كه كلتوری ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره ، كلتوری دانانی گه‌لی كورد به بێگانه له‌م وڵاته‌دا ئه‌مه ئه‌و كلتوره بوو كه بووه هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی، شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و وێرانكردنی گونده‌كان، ئه‌م كلتوره لای هێندێ كه‌س ماوه له سوننه و له شیعه . به‌ڵام ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی وڵات به‌ڕێوه‌ده‌بات، به‌شێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌و به‌رپرسیاریه‌تییه هه‌ڵده‌گرن .
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وام بوو، چاره‌نووسی هه‌رێم چی ده‌بێت؟ چاره‌نووسی ئه‌م په‌یوه‌ندییه چی لێدێت ؟
ـ نابێت به‌رده‌وام بێت . ئه‌گه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، عێراق زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت، ئه‌مانه‌ی ئه‌م سیاسه‌ته په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن، پێیان وابێت ده‌سه‌ڵات هه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌مێنێته‌وه، نه‌خێر ئه‌مه مه‌حاڵه.
جه‌نابی سه‌رۆك، كاتێك ئه‌م قسه‌یه ده‌كه‌یت، به چوارچێوه‌یه‌كی ده‌رچوونی ركاربه‌ری سیاسی له‌گه‌ڵ به‌غدا داده‌نرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه دژایه‌تیی سیاسی بێت، ئایا گه‌یشتووینه‌ته قۆناغی دژایه‌تی؟
ـ هه‌موو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی نییه ، له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیدا خه‌ڵكێك هه‌یه پێكه‌وه خه‌باتمان كرد و رێزگرتن هه‌یه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ناكۆكیش بین، رێزگرتن هه‌یه ، به‌ڵام هێندێ لایه‌نی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌یه زیاتر له دژایه‌تی ده‌كه‌ن ، به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵیان دا هه‌رێم نه‌هێڵن ، له هه‌رێمیان دا ، به‌ڵامهه‌ر ئه‌وه‌نده‌شیان له توانادا بوو، ئه‌گینا له‌وانه‌یه زیاتریشیان بكردبایه.
جه‌نابی سه‌رۆك، به ڕای تۆ ئه‌مه ئه‌جێندایه‌كی ناوخۆییه، یان ئه‌جێنداییه‌كی ده‌ره‌كی؟
ـ له‌وانه‌یه هاوبه‌ش بێت
ناته‌وێ ناو بهێنیت؟
ـ ناو ناهێنم
زۆر باشه، ئه‌گه‌ر دوای هه‌ڵبژاردن به‌رده‌وام بوو، هه‌ڵبژاردن قۆناغێكه و پشت به خوا تێده‌په‌ڕێنین، ئه‌گه‌ر من ئه‌وه‌ی من ناوی لێده‌نێم گێچه‌ڵكاری، به‌رده‌وام بوو و دژایه‌تییه‌كی ڕوونی كوردی تێدایه، ئه‌مڕۆ بژارده‌كانی هه‌رێم چی ده‌بێت له سێبه‌ری ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت ؟
ـ كورد به درێژایی كات راهاتووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره دژایه‌تییه، له هه‌مان كاتدا جۆره به‌رگرییه‌كی لا دروست بووه له به‌رامبه‌ر ئه‌م دژایه‌تییانه ، گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان و خۆڕاگر ده‌بن، ئازار ده‌بینێت، به‌ڵام خۆڕاگر ده‌بێت و خۆی ناچه‌مێنێت.
ئایا هه‌رێمی كوردستان توانای هه‌یه پشت به خۆی ببه‌ستێت؟
ـ بێگومان به‌ڵام پێویستی به هێندێ كات هه‌یه، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌ته‌كاندا هه‌رێمی كوردستان خۆڕاگر ده‌بێت . سازش له‌سه‌ر مافه‌كانی ناكات و خۆی ناچه‌مێنێت بۆ هه‌ر داواكارییه‌ك یان هه‌ر رفتارێكی دوژمنكارانه یان سته‌مكار، ده‌ستوور هه‌یه ، ده‌ستوور له نێوانمان له ئارادایه ، با ده‌ستوور دادوه‌ر بێت ، ئه‌گه‌ر زیاتر له ده‌ستوورمان داوا كرد با ره‌تیبكه‌نه‌وه ، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا كه‌متر له مافه ده‌ستوورییه‌كانمان قبوڵ ناكه‌ین . ئه‌گه‌ر ده‌ستوور دادوه‌ر بێت كێشه دروست نابێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌ستوور فه‌رامۆش كرا و به میزاجی كه‌سی هه‌ڵسوكه‌وتمان كرد و خۆمان پسه‌پێنین، بێگومان. ئه‌گه‌ر ئه‌وان فیدراڵییه‌ت ره‌تبكه‌نه‌وه، ئێمه‌ش دیكتاتۆریه‌ت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه .
جه‌نابی سه‌رۆك، ره‌خنه‌گر و ئۆپۆزسیۆنه‌كانت ، ده‌ڵێن، سه‌رۆك داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور ده‌كات و دادیه‌كی فیدراڵی هه‌یه بڕیارده‌ره له‌سه‌ر پرسه ده‌ستوورییه‌كان، به‌ڵام كاتێك كه ئه‌و دادگایه بڕیار ده‌دات، ئێوه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، كه‌واته كێ دادوه‌ره؟
ـ هیچ كه‌سێك هێنده‌ی من ماندوو نه‌بووه له‌سه‌ر ده‌ستوور، من دوو مانگ له به‌غدا مامه‌وه ، بۆ زانیاریی تۆ و بینه‌رانیش له‌ماوه‌ی مانه‌وه‌م له به‌غدا دووچاری 36 هێرشی موشه‌كی بووینه‌وه له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه .
له‌بیرمانه
ـ پاسه‌وانه‌كانم شه‌هید و بریندار بوون، به‌ڵام خۆڕاگر بووین ، ماندوو بووین له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستووره و هه‌ر له‌و كاته‌دا گوتم ئه‌م ده‌ستووره بێ كه‌موكورتی نییه به‌ڵام ئه‌م ده‌ستووره ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین له‌گه‌ڵ ده‌ستووره‌كانی ناوچه‌كه و به ده‌ستووره‌كانی پێشووی عێراق، ده‌ستوورێكی زۆر باش و پێشكه‌وتووه و ده‌ستوورێكی زۆر باشه و لایه‌نی ئه‌رێنی زۆره به شێوه‌یه‌ك كه مایه‌ی ئه‌وه‌یه پشتگیریی بكه‌ین و په‌سه‌ندی بكه‌ین . مه‌عقول نیه من ده‌ست له‌و ده‌ستووره هه‌ڵگرم كه له هه‌مووان زیاتر پێیه‌وه ماندوو بووم . دادگای فیدراڵی دادگایه‌كی ده‌ستووری نییه ، دادگایه‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می برێمه‌ر، دادگایه‌كی ده‌ستووری نیه ، ئێمه داوای پێكهێنانی دادگایه‌كی ده‌ستووریمان كرد ، دادگای ئیتیحادی به بڕیاره‌كانی بووه دادگایه‌كی به‌سیاسیكراو و لایه‌نگر بۆیه بڕیاره‌كانی دادگای ئیتیحادیمان ره‌تكرده‌وه چونكه به‌سیاسیكراو بوون و هه‌رێمی كوردستانیان به ئامانج گرتبوو، ئامانجی هه‌ڵوه‌شاندنی هه‌رێمی كوردستان بوو هه‌ر بۆیه ره‌تمان كرده‌وه .
ئێستا كێ مه‌رجه‌ع ده‌بێت له‌كاتێكدا ئه‌م دادگایه لایه‌نگر بێت ؟ پێشنیاز ده‌كه‌ی كێ مه‌رجه‌ع بێت له‌م باره‌دا ؟
ـ ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی، ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی كه له ده‌ستووردا هاتووه ، پێویسته له داهاتوودا ئه‌نجوومه‌نی ئیتیحادی پێكبهێنرێت ، ئه‌و گه‌ره‌نتی و مه‌رجه‌عه .
دوای ناوبڕێكی كورت و دواتر ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ته‌واوكردنی ئه‌و دیداره
به‌رده‌وامی به‌م دیداره ده‌ده‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، ئێمه قسه له‌باره‌ی ده‌ستوور و پێشێلكردنی ده‌ستوور ده‌كه‌ین ، جه‌نابی سه‌رۆك به ڕاشكاوی ، ئه‌مڕۆ كێ ئه‌م پڕۆسه سیاسییه ده‌جوڵێنێ ؟ میلیشیاكانن له عێراق یان لایه‌نه سیاسییه‌كان و لایه‌نی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ؟
ـ له راستیدا تێكه‌ڵی و بێسه‌روبه‌ری هه‌یه ، هه‌ر لایه‌نێك خۆی به ده‌وڵه‌ت ده‌زانێت، ده‌وڵه‌تۆچكه‌مان له نێو ده‌وڵه‌تدا هه‌ن ، بابه‌ته‌كان ون بوون، ناتوانم به شێوه‌یه‌كی ورد وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بده‌مه‌وه . ده‌وڵه‌تۆچكه له نێو ده‌وڵه‌تدا هه‌ن، ئه‌وان زاڵن ، ئه‌وان سه‌باره‌ت به په‌رله‌مان و ده‌ستوور و حكوومه‌ت و هه‌موو شتێك بڕیار ده‌ده‌ن ، ئه‌مه ڕاستییه .
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا دوێنێ سه‌رۆك وه‌زیران كه پرسیاری لێكرا كه‌ی میلیشیاكان چه‌ك ده‌كرێن و له وه‌ڵامدا گوتی: هه‌موو ئه‌و چه‌كه په‌یوه‌ندیی به هه‌بوونی هێزه‌كانی داگیركه‌ره له وڵات‌دا واتا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان، رات چیه له‌سه‌ر ئه‌م قسه‌یه .
ـ له‌وانه‌یه باشتربێت كه‌مێك بۆ مێژوو بگه‌ڕێینه‌وه ، له ساڵێ 2011شدا دیسان قسه كرا له‌سه‌ر ده‌ركردنی داگیركه‌ر و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌وانی تر، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌غدا كرا و داوایان لێكردم منیش ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بم له 2011 ، گفتوگۆكان له نێوان حكوومه‌تی عێراقی و ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جۆره‌ها لایه‌ن به‌شدار بوون ، موزه‌دایه ده‌كرا، هه‌ریه‌كه موزایه‌ده‌ی له‌سه‌ر ئه‌وی تر ده‌كرد، وه‌زیری به‌رگری و وه‌زیری ناوخۆ ئاماده بوون ، من پرسیارێكم كرد، پێم گوتن: به بێ رێككه‌وتن ئێستا ئه‌فسه‌رێك له هێزه‌كانی داگیركه‌ر یان ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ناتوانێت بێته ئه‌م هۆڵه و هه‌موومان ده‌ستگیر بكات، یه‌كێك له ئاماده‌بووان گوتی نه‌ك ئه‌فسه‌ر، سه‌ربازێك ده‌توانێت ئه‌مه بكات . گوتم كه‌واته ئه‌و موزایه‌ده‌یه چییه ده‌یكه‌ن برایان ؟ ئێوه باسی چی ده‌كه‌ن ؟ با پرسیار له وه‌زیری به‌رگری بكه‌ین، وه‌زیری به‌رگری تۆ هێزت هه‌یه به‌رگری له وڵات بكه‌ی ؟ گوتی نه‌خێر هێزم نییه ، وه‌زیری ناوخۆ، تۆ هێزت هه‌یه ئاسایشی ناوخۆی وڵات بپارێزی؟ گوتی هیچمان نییه . كه‌واته ئێمه پێویستیمان به‌و هێزه هه‌یه ، ئه‌و هێزانه رۆیشتن، داعش هات ، ئێستا هه‌مان سیناریۆیه، هه‌ر كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا ده‌ربچن، داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌م قسه‌یه‌شم لای خۆت تۆمار بكه .
جه‌نابی سه‌رۆك، چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌و هێزانه بمێننه‌وه ؟
ـ چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه رێككه‌وتن بكرێت ، رێككه‌وتن هه‌بێت چۆن بمێننه‌وه ، به‌ڵام ده‌رچوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق له‌م كاته‌دا واتا زه‌مینه‌خۆشكردن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش . سه‌باره‌ت به پرسی گروپه‌كان، نابێت ده‌ست له سیاسه‌ت وه‌ربده‌ن، پێویسته چه‌كی گروپه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا و سیسته‌می به‌رگریدا بێت . نابێ وا هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن كه خۆیان له حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌ت و ده‌ستوور به به‌رزرتر بزانن .
واتا به بڕوای جه‌نابت، ئه‌مه گوتارێكی هه‌ڵبژاردنه كه له لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه ده‌رچووه؟
ـ پێموایه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه .
جه‌نابی سه‌رۆك، ئێستا ده‌گوترێت هه‌ولێر پێشوازیی كردووه له‌و هێزانه‌ی كه له بنكه سه‌ربازییه‌كاندا له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقدا هه‌بوون، بۆچی هه‌ولێر پێشوازیی لێكردوون. چی په‌یامێك له‌خۆ ده‌گرێت؟
ـ پێش هه‌موو شتێك گواستنه‌وه‌ی هێزه‌كان بۆ هه‌ولێر به رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدایه ، له هه‌مان كاتدا رای ئێمه جیاوازه له‌گه‌ڵ رای به‌غدا
له چی ڕوویه‌كه‌وه؟
ـ ئێمه پێویبستیمان به مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه هه‌یه، ئێمه پشتگیریی مانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه ده‌كه‌ین له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنێكدا ، ئێمه له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان نین، به ڕاشكاوی ده‌یڵێین .
ئه‌مه به‌وه لێكنادرێته‌وه كه سه‌رۆك بارزانی پشت به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌به‌ستێت به‌سه‌ر عێراقییه‌كانی تردا؟
ـ له‌وانه‌یه هێندێك وا بیر بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام له 2017 كاتێك هێرشیان كرده سه‌رمان له دوای ریفراندۆم، حه‌شد و سوپا به سه‌رپه‌رشتی ئێران و به تانكی ئه‌مه‌ریكی و له‌به‌رچاوی ئه‌مه‌ریكییه‌كان هێرشیان كرده سه‌رمان و ئه‌مه‌ریكا هیچ یارمه‌تییه‌كی نه‌داین ، من پشتئه‌ستوورم به خودا و پێشمه‌رگه و ئیراده‌ی گه‌له‌كه‌م .
وه‌ڵامت چییه بۆ ئه‌وانه‌ی كه ده‌پرسن، بۆچی سه‌رۆك بارزانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌یه و رازی نیه هێزیك هه‌بێ شیعه بپارێزێ بۆ نموونه حه‌شدی شه‌عبی؟
ـ پێشمه‌رگه ده‌ستوه‌ردان له هیچ شتێك ناكات ، پێشمه‌رگه هێزێكه وڵات ده‌پارێزێت . پێشمه‌رگه ده‌ستوه‌ردان له سیاسه‌ت و ئابووری و هیچ شتێك‌دا ناكات ، ته‌نها رێنماییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن . سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی حه‌شدیش، بێگومان لێره‌دا جیاوازی هه‌یه له نێوان حه‌شد و گروپه‌كانی تر ، له‌وانه‌یه مافی خۆیان بیت كه به‌رگری له خۆیان بكه‌ن، ئێمه دژی ئه‌وه نین ، به‌ڵام پێویسته دوو بن له سیاسه‌ت ، ده‌ستوه‌ردان له پرسه سیاسی و ئابووری و ئه‌منییه‌كان نه‌كه‌ن . حوكم نه‌كات، ئه‌و فه‌ر‌مانه‌كان جێبه‌جێ بكات.
پێتوایه سه‌رۆك وه‌زیران قه‌ناعه‌تی هه‌یه له هه‌بوونی ئه‌و گروپانه یان ناچاره قبوڵی بكات ؟ به‌راودر ده‌كرێ له‌گه‌ڵ حزبوڵڵای لوبنان ؟
ـ له‌وانه‌یه هه‌مان حاڵه‌ت بێت ، باوه‌ڕ ناكه‌م توانای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یانی هه‌بێت .
جه‌نابی سه‌رۆك، یه‌كێك له‌وانه بووی كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر پشتگیریت له سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد، به‌ڵام ئێستا وای ده‌بینین ئه‌و پشتگیرییه ونه، هاوپه‌یمانی نه‌ماوه، ده‌توانین بڵێین ئه‌و هاوپه‌یمانییه له‌گه‌ڵ سودانی كۆتایی هات ؟
ـ هێشتا زووه هه‌ر كه‌سێك وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه، مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌سته به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و سروشتی هاوپه‌یمانییه‌كان و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی كه له‌سه‌ری رێكده‌كه‌وین و گه‌ره‌نته راسته‌قینه و سودوه‌رگرتن له ئه‌زموونه‌كانی رابردوو چونكه رێككه‌وتنی زۆر له نێوانماندا هه‌بووه ، پێویسته ئه‌مجاره دۆخه‌كه جیاواز بێت ، پێویسته به‌رچاوڕوونی هه‌بێت، جێبه‌جێكردنیشی سه‌د له سه‌د گه‌ره‌نتیكراو بێت .
ئایا ده‌ته‌وێت لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری بكات بۆ گه‌ره‌نتیكردنی رێككه‌وتنه‌كانی داهاتوو ؟ ئایا ئێمه گه‌یشتووینه‌ته قۆناغێك كه پێویستیمان به گه‌ره‌نتیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه پێشتر كراون و شكێنراون .
ـ ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه ئه‌و پره‌نسیپه سه‌ره‌كییانه‌ی كه له عێراق له دوای 2003 له‌سه‌ری دامه‌زرێنراوه، پێویستیمان به هیچ نیه و هه‌موو شتێك به نه‌رمی و به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌بێ كێشه به‌ڕێوه‌ده‌چێت. (هاوبه‌شی ، هاوسه‌نگی ، سازان) و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور، روحی ده‌ستوور له‌و سێ بنه‌مایه‌وه‌یه . كێشه‌ی موچه نامێنێت ، كێشه‌ی ئابووری نامێنێت ، كێشه‌ی ئه‌منی نامێنێت، پێكهاته‌كان هه‌ست به ئارامی ده‌كه‌ن ، بابه‌تی هاوبه‌شی زۆر گرنگه ، ناكرێت هیچ پێكهاته‌یه‌ك خۆی به زۆرینه بزانێت و خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنێت، ئه‌مه ئه‌زموونێكی شكستخواردووه . گه‌وره‌ترین گه‌ره‌نتی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و سێ بنه‌مایه ، هاوبه‌شی، هاوسه‌نگی و سازان. هاوبه‌شی له حوكمڕانیدا كه تیایدا هه‌ست بكه‌م هاوبه‌شم نه‌ك به‌شدارم ، هاوسه‌نگی له پۆسته‌كاندا ، سازان تا هیچ كه‌س خۆی به زۆرینه نه‌زانێت و بڕیاره‌كانی به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا بسه‌پێنێت به تایبه‌ت پرسه ستراتیژییه‌كان. ده‌ستوورمان هه‌یه كه دادوه‌ره . ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م شێوازه رێككه‌وتین، له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویستمان به گه‌ره‌نتی نابێت و هه‌موو شتێك به رێچكه‌ی دروستی خۆیدا ده‌ڕوات . شێوازه رێككه‌وتین، له‌و باوه‌ڕه‌دام پێویستمان به گه‌ره‌نتی نابێت و هه‌موو شتێك به رێچكه‌ی دروستی خۆیدا ده‌ڕوات .
كێ له به‌غدا نزیكتره له بیروبۆچوونه‌كانتان جه‌نابی سه‌رۆك؟ نامه‌وێ بڵێم هاوپه‌یمان و دوژمن و نه‌یار، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دیاره
ـ هه‌یه ، به‌ڵام نامه‌وێت ناو بهێنم ، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه گه‌مارۆدراون و ترسێنراون ، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بوێرییان بۆ بگه‌ڕێته‌وه تا یه‌ك ده‌نگ هه‌بێت چاكسازیی ئه‌م دۆخه ، چونكه بارودۆخی پێشوو له راستیدا ئه‌نجامی خوازراو بۆ عێراق به‌ده‌ستناهێنێت.
به ڕای تۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه له ناوچه‌كه‌دا ڕوویانداوه دوای شه‌ڕی 12 رۆژه و غه‌ززه ، ئایا به جۆرێك له جۆره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌بیت ؟ یان ئه‌نجامه‌كان هه‌مان شت ده‌بیت ؟
ـ به‌دڵنیایی به بێ كاریگه‌ری نابیت به‌ڵام نازانم تا چ راده‌یه‌ك كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ده‌بێت .
هێندێك سیناریۆی پیلانگێڕی هه‌یه، له دوای هه‌ڵبژاردن هاوپه‌یمانییه‌ك دروست ده‌كرێت كه دژی ئێوه ده‌بێت و پشت به لایه‌نی دیكه‌ی كوردی ده‌به‌ستێت بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت و ئێوه ئه‌مجاره له ده‌ره‌وه بمێننه‌وه ، ئه‌م سیناریۆیه‌ت بیستووه؟
ـ به‌ڵێ، ڕوونه و زانیاریمان هه‌یه ، به‌ڵام وا باشتره دووجار بیر بكه‌نه‌وه
بۆ؟ جه‌نابی سه‌رۆك ئایا ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه ؟ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ باسی ده‌كه‌ی له هۆشداریییه‌ك ده‌چێت و نزیكه له هه‌ڕه‌شه
ـ ئه‌مه هه‌ڕه‌شه نیه ، به‌ڵام من پارتی دیموكراتی كوردستان‌م به دار به‌ڕوو چواندووه له به‌رامبه‌ر هه‌موو ته‌حه‌ددییه‌كان و هه‌موو سه‌ختییه‌كان خۆڕاگره ، ئه‌و پیلانه‌ی كه هه‌یه و هه‌موو ورده‌كارییه‌كانی ده‌زانین، كاریگه‌ریی له‌سه‌ر پارتی نابێت
چۆن پارتی ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ته‌حه‌ددیه ده‌بێته‌وه،
ـ به جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ، به به‌رنامه‌كه‌ی، به ئیراده‌كه‌ی و به مێژووه‌كه‌ی،
متمانه‌ت هه‌یه؟
ـ زۆر متمانه‌م هه‌یه ، تازه‌هه‌ڵتۆقیوه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر پارتی نابێت.
جه‌نابی سه‌رۆك، كه‌ركووك ..
ـ كه‌ركووك، كوردستانییه، شارێكی عێراقییه به ناسنامه‌ی كوردستانی ، ئه‌مه جێگه‌ی سازش له‌سه‌ركردن نییه . مادده‌ی 140 هه‌یه
منیش ده‌مویست باسی بكه‌م.
ـ ناكرێ له‌گه‌ڵ تێپه‌ربوونی كات كه‌س ئه‌و مادده‌یه له بیر بكات ، ئه‌و مادده‌یه زیندوویه و ده‌مێنێت تا ئه‌و كاته‌ی كه به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كرێت . ئه‌م مادده‌یه چاره‌سه‌ری بۆ كه‌ركووك داناوه ، ئاساییكردنه‌وه ، سه‌رژمێری ، راپرسی . له‌وه زیاتر داوامان نه‌كردووه . به‌ڵام داگیركردنی كه‌ركووك ، ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كه‌ركووك یان گۆڕینی دیموگرافی له كه‌ركووك مه‌حاڵه سه‌ربگرێت . هه‌تا ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان سه‌ربگرێت، له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا، به‌ڵام پێویسته ماف بۆ خاوه‌نه‌كانی بگه‌ڕێته‌وه .
قسه‌یه‌ك هه‌یه ده‌گتورێت كه دوای هه‌ڵبژاردن پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌مجاره نادرێته‌وه كورد، و داواكاریی سوننه هه‌یه كه پۆستی سه‌رۆك كۆمار بدرێته سوننه ، تۆش ئه‌مه‌ت بیستووه،
ـ له‌وانه‌یه كه‌سێكی سوننی هه‌بێت داڵغه‌ی لێدابێت له‌سه‌ر پۆستی سه‌رۆك كۆمار، با بیبینین .
ئایا ده‌كرێ رێكبكه‌ون كه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ كورد بێت و سه‌رۆكایه‌تیی كۆماریش بدرێته سوننه ؟
ئه‌مه شتێكی مه‌عنوی و ره‌مزییه له راستیدا ، دوای شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال و بۆردومانی كیمیایی و وێرانكردنی 4000 گوند كه‌سێكی كورد ببێته سه‌رۆك كۆمار واتا ئه‌مه شتێكی مه‌عنه‌وییه ، به‌ڵام له ڕووی ده‌سه‌ڵات و جێبه‌جێكردنه‌وه سه‌رۆكی په‌رله‌مان گرنگتره له سه‌رۆك كۆمار، زۆرجار شوێنه‌كه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌و كه‌سه‌ی لێیه‌تی . مانای ئه‌وه نیه كه سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار گۆنگ نیه ، به‌ڵام له ڕووی كرده‌یی سه‌رۆكی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌كانی ته‌نفیزییه‌وه هه‌یه ، بۆ نموونه په‌رله‌مان له كاتی ریفراندۆم ئازاری داین . له یه‌ك رۆژدا 14 بڕیاریان ده‌ركرد. ئه‌م بابه‌ته شتێكی شه‌خسی نییه . ئه‌مه ئیستیحقاقی كورده ، بووته
عورف ، بابه‌ته‌كه شه‌خسی نیه كه من رازیم یان نا ، ئه‌مه پشت به لایه‌نه‌كانی دیكه و كورد ده‌به‌ستێت كه ئایا قبوڵی ده‌كه‌ن یان نا ؟
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیوایه‌ك هه‌یه به‌ڕێزت ئه‌م پۆسته وه‌رگری؟
ـ نا، نامه‌وێت، پێویستیم پێی نیه
بۆ جه‌نابی سه‌رۆك ؟ بۆ هه‌ست به‌م دوورییه ده‌كه‌ی له عێراق؟
ـ نا، دووری له عێراق نییه ، راستییه‌كه‌ت ده‌وێ ئه‌مه جێی من نییه
بۆ؟
ـ به‌م ده‌سه‌ڵات و به‌م دۆخه من ناتوانم
جه‌نابت هه‌ست ده‌كه‌ی ئه‌م پۆسته هیچ گۆڕانكارییه‌ك ناكات ، پرۆتۆكۆڵییه ؟
ـ پرۆتۆكۆڵییه ، بێگومان پرۆتۆكۆڵییه ، من پێمگوتی زیاتر مه‌عنه‌وییه وه‌ك له‌وه‌ی ته‌نفیزی بێت . ئه‌مه جێگه‌ی من نیه .
جه‌نابی سه‌رۆك قسه له‌باره‌ی شتێك ده‌كه‌م جه به‌ڕێزت به شه‌خسی گرنگیی پێده‌ده‌ی ، ئه‌ویش بابه‌تی پێكهاته‌كانه ، ئه‌مڕۆ نموونه‌یه‌ك بنیادنراوه له هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاته‌كان ده‌پارێزێت و به هاووڵاتی پله دوو دانانرێن ، هه‌ر ته‌نها قسه له‌باره‌ی مه‌سیحییه‌كان ناكه‌ین به‌ڵكو ئه‌مڕۆ وایلێهاتووه مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێم بارودۆخێكی زۆر نایابیان هه‌یه به فه‌زڵی سه‌ركردایه‌تی له كوردستان ، ئه‌و په‌یامه چییه كه هه‌رێمی كوردستان له‌مباره‌یه‌وه ده‌یگه‌یه‌نێت و ئه‌و پاراستنه‌ی پێكهاته‌كان له كوردستان ؟
ـ ئه‌م پێكه‌وه‌ژیانه‌ی پێكهاته‌كان له كوردستان هه‌یه ، كلتورێكه له باب و باپیرانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه . ئه‌م دۆخه‌ش شانازیی پێوه ده‌كه‌ین و پێی سه‌ربه‌رزین و پارێزگاری لێده‌كه‌ین و به كاری هه‌ره له‌پێشینه‌مانی داده‌نێین . ئێمه سه‌ربه‌رزین به‌و پێكه‌وه‌ژیان و برایه‌تی و خۆشه‌ویستییه و به هه‌موو توانایه‌كه‌وه به‌رگریی لێده‌كه‌ین .
پرسیارم كرد كه یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئاسایش، تاوانی په‌یوه‌ست به پێكهاته‌كان چه‌نده ، ئه‌ویش گوتی سفره. ئه‌مه ڕاسته ؟
ـ له‌وباوه‌ڕه‌دام راسته . ناتوانم له‌سه‌دا سه‌د دووپات بكه‌مه‌وه به‌ڵام نه‌مبیشتووه كه تاوانێك به هۆی ئایینه‌وه یان مه‌زهه‌به‌وه ڕوویدابێت .
ئه‌مه دیاره كه كلتوره نه‌ك په‌یوه‌ندیی به بڕیاری سیاسییه‌وه هه‌بێت؟
ـ سوپاس بۆ خوا ئه‌مه كلتوره له ناو گه‌لی كورددا، خه‌ڵكی كوردستان قه‌ناعه‌تیان پێی هه‌یه . قه‌ناعه‌تیان به‌م كلتوره هه‌یه .
له‌م دوو ساڵه‌دا تێبینیم كردووه خه‌ڵكی كوردستان كه‌سانی بیانییان خۆش ده‌وێت و خه‌ڵكی دیكه‌یان خۆش ده‌وێت ، دوژمنكاری له هیچ لایه‌كیه‌وه نابینم ، كورد خه‌ڵكی میواندۆستن
ـ كورد خه‌ڵكێكی میواندۆستن ، میلله‌تێكی رۆشنبیرن ، خه‌ڵكێكی دڵپاكن ، ئه‌وه‌ی به درێژایی مێژوو به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا هاتووه، ده‌بوایه جیاواز بن، به تایبه‌ت له دوای راپه‌ڕینی 1991، من یه‌كێكم له‌وانه‌ی زۆر زیاتر له جاران شانازی به كوردبوونمه‌وه ده‌كه‌م چونكه دوو فه‌یله‌قی سوپای عێراقی كه‌وتنه ده‌ستی خه‌ڵك به‌ڵام ته‌نانه‌ت یه‌كێكیشیان ئازار نه‌درا و قسه‌ی خراپیشی پێنه‌گوترا و ئازاد كران كه ئه‌و كاته له توانای به‌ره‌ی كوردستانی نه‌بوو . گه‌لێك به سروشتی خۆی هه‌موو ئه‌و سیفه‌ته باشانه‌ی هه‌بێت بیری له تۆڵه‌كردنه‌وه نه‌كرده‌وه به پێچه‌وانه‌ی ناوچه‌كانی دیكه .
ئه‌وه‌ی كه ده‌یڵێم جه‌نابی سه‌رۆك، ئه‌مه فه‌رهه‌نگه نه‌ك بڕیاری سیاسی له سه‌ركردایه‌تییه‌وه ده‌رچووبیت
ـ ئه‌مه فه‌رهه‌نگه
ده‌بینم ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی دێنه هه‌ولێر یان هه‌رێم هه‌مان شت ده‌ڵێن
ـ ده‌مه‌وێ رووداوێكت بۆ باس بكه‌م ، كاتێك ئه‌نفالی بارزانییه‌كان كرا گوندێك له ناوچه‌ی بارزان هه‌یه، ناوی گوندی بێدیاله، خه‌ڵكه‌كه‌ی مه‌سیحیین، جلوبه‌رگیان وه‌ك هی بارزانیبیه‌كانه ، ئه‌گه‌ر نه‌زانی كه ئه‌مه مه‌سیحییه هه‌ست به‌وه ناكه‌ی كه مه‌سیحی بێت، حاڵیان وه‌ك حاڵی خه‌ڵكی دیكه‌یه ، كاتێك بارزانییه‌كانیان برده باشووری عێراق، ژماره‌یه‌ك خه‌ڵكی ئه‌و گونده‌یان له‌گه‌ڵ بوون، یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان به سه‌رۆكی ئه‌و فرقه‌یه‌ی گوتبوو كه بارزانییه‌كانی گرتبوون، ئه‌مانه مه‌سیحین و بارزانی نین ، بانگیان كردبوون و پێیان گوتبوون ئێوه بگه‌ڕێنه‌وه.، ئێوه مه‌سیحین و بارزانی نین، ئه‌وانیش گوتبوویان ئێمه بارزانیین و ژیان و مردنمان له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كانه ، ئه‌وانیش گوتبوویان فه‌رموون له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان بڕۆن و ئه‌وان له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان شه‌هید بوون . مردنیان له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان هه‌ڵبژارد و ژیانیان به‌و رێگایه هه‌ڵنه‌بژارد
ئه‌م بابه‌تی وه‌فایه كاریگه‌ریی زۆری له‌سه‌ر تۆ هه‌یه؟
ـ ببینه ئه‌مه واتا چی ؟ ئه‌مه ده‌ره‌نجامی تێكه‌ڵبوون و مامه‌ڵه‌كردن و برایه‌تی و ئه‌و پێكه‌وه‌ژیانه‌یه كه بۆ سه‌دان ساڵی ده‌گه‌ڕیته‌وه .
ئه‌مه به میرات بۆتان ماوه‌ته‌وه جه‌نابی سه‌رۆک؟
ـ بێگومان
له باوكت، مه‌لا مسته‌فا
ـ له باوكم و باپیرمه‌وه
ئه‌مه به راستی ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بووه، بێ موجامه‌له ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر دۆخی گشتی له هه‌رێم هه‌بووه جه‌نابی سه‌رۆك،
ناكرێ قبوڵ بكه‌ین موسڵمانێك ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر مه‌سیحییه‌ك . بۆچی ؟
ئه‌و دۆخه گشتییه‌ی له ناوچه‌ی ئێمه هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه نییه لێره هه‌یه .
هه‌موومان له یه‌ك نیشتمانین، براین له مرۆڤایه‌تیدا ، هه‌ر كه‌سێك له‌وباره‌ره‌دا بێت كه مه‌سیحییه‌ت رێی باشتره پیرۆزی بێت، ئه‌مه موسڵمانه ، ئه‌مه ئێزدییه ، ئه‌مه فڵانه، ئه‌مانه په‌یوه‌ندییان به مرۆڤ خۆی و خواوه هه‌یه . ئه‌وه‌ی تر هه‌موویان یه‌كسانن له ماف‌دا ، مه‌سحیش نابیت ده‌ستدرێژی بكاته سه‌ر موسڵمانێك یان ئێزدییه‌ك ، له‌وانه‌یه ڕووداوی تاكی ڕوویدابێت له نێوان مه‌سیحییه‌كان خۆیان یان موسڵمانه‌كان خۆیان، به‌ڵام كه‌شی گشتی و سیاسه‌تی گشتی و فه‌رهه‌نگی گشتی ئه‌وه‌یه كه ئێمه برای یه‌كترین و پێكه‌وه ده‌ژین و یه‌كترمان خۆش ده‌وێت و پشت به‌خوا تا هه‌تایه به‌م شێوه‌یه ده‌مێنینه‌وه .
به ڕای تۆ ئه‌م كه‌شه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌غدا یان باشووری عێراق هه‌بووه؟ ئه‌م كه‌شه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه، ئه‌مه گواستراوه‌ته‌وه بۆ به‌غدا؟
ـ وه‌ڵامم نییه
هه‌ستی من وا ناڵێت . با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردن ، نه‌ینه‌وا و شنگال، چی ده‌ڵێی ؟ په‌یامت چییه بۆ ئه‌و ناوچانه ؟
ـ له سه‌ره‌تا گوتم : زیاتر له‌وه داوا ناكه‌ین كه له ده‌ستووردا هاتووه ، مافه ده‌ستوورییه‌كانمان ، به‌ڵام كه‌متر له‌وه قبوڵ ناكه‌ین كه له ده‌ستووردا هاتووه . مادده‌ی 140 ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و ناوچانه یه‌كلا بكرێنه‌وه به ئاساییكردنه‌وه و سه‌رژمێری و راپرسی . ئه‌مانه جێبه‌جێ بكرێن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر جێبه‌جێ نكه‌رێت، كێشه‌كه هه‌ر ده‌مێنێته‌وه .
ئه‌و كه‌ره‌ستانه چین كه به ده‌ستی حزبه‌وه‌ن ؟
ـ ده‌ستوور
لێره‌دا نیه‌تی جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوور هه‌یه؟
ـ نامه‌وێ ئێستا باس له ئامڕازه‌كانی دیكه بكه‌م به‌ڵام جه‌خت له ده‌ستوور ده‌كه‌ینه‌وه و پشوومان درێژ ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌گه‌ر گه‌یشتینه ئه‌و قۆناغه‌ی ده‌ستوور نه ئه‌م مادده‌یه و نه مادده‌ی دیكه‌ی تێدایه ، بوونی نامێنێت ، وه‌ك گوتم ئه‌گه‌ر هه‌رێم و فیدراڵییه‌ت ره‌تبكرێته‌وه، دیكتاتۆریه‌تیش ره‌تده‌كرێته‌وه .
ئه‌گه‌ر خۆت وا دابنێی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك ؟ من له ساڵی 2003ه‌وه ئاگادار بووم و بینیم كه ئه‌و ماندبوونه‌ت بۆ نووسینی ده‌ستوور بینی، ئایا دوچاری خیانه‌ت بووی له لایه‌ن هێندێك هاوپه‌یمانه‌وه؟
ـ خیانه‌ت وشه‌یه‌كی قورسه ، من وا ناڵێم ، به‌ڵام به دڵنیایی پاشگه‌زبوونه‌وه له به‌ڵێن و گفته‌كان هه‌بوو،
واتا خیانه‌ته ؟
ـ من ده‌ڵێم پاشگه‌زبوونه‌وه
ئایا ئه‌مڕۆ هیوات به لایه‌نی سیاسیی نوێی عێراقی هه‌یه یان ئه‌م دۆخه‌ی عێراق هه‌مان لایه‌نی سیاسی هه‌مان مامه‌ڵه ده‌كاته‌وه؟
ـ گه‌لی عێراق، هه‌رگیز له‌گه‌ڵ ئه‌م سیاسه‌ته فه‌رمییه‌ی حكوومه‌ت نییه . ئه‌وه‌ی شانازیی پێوه ده‌كه‌ین سه‌رباری هه‌موو رێوشوێنه سته‌مكارییه‌كان و دیكتاتۆریه‌ت دژی كورد، ئه‌و حكوومه‌تانه نه‌یانتوانیوه كه‌لێن بخه‌نه نێو گه‌لی كورد و گه‌لی عه‌ره‌ب ئه‌مه ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه و پێویسته بیپارێزین . ناكۆكی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت واتای ناكۆكی له نێوان كورد و عه‌ره‌ب ناگه‌یه‌نێت .
كه‌واته جیاوازی ده‌كه‌ی له نێوان گه‌ل و سه‌ركردایه‌تییه‌كان؟
ـ به دڵنیایی
هێندێك له‌و په‌یامانه‌ی پێمان گه‌یشتوون و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ی پێمانوه كراوه و ئه‌و دیدارانه‌ی هه‌مانبووه پێشوازیم له زۆرێك له شاند و كه‌سایه‌تییه‌كان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كان، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌م دۆخه دروست نییه پێویسته ئه‌م دۆخه بگۆڕدرێت ، ئه‌م دۆخه باش بكرێت ، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه، هاوكارییان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ین ، ئه‌گه‌ر پێكهاتین خێری تێدایه ئه‌گه‌ر پێكنه‌هاتین خوا گه‌وره‌یه ،
پرسیاری به‌ر له كۆتاییم په‌یوه‌ندیی حكوومه‌تی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، ئه‌و كێشه و گرفتانه چین كه بوونه‌ته كۆسپ له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی كه به نه‌رمی به‌ڕێوه‌چوو؟
ـ ساڵێك تێپه‌ڕیوه به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمدا ، جێی داخێكی زۆره بۆ ناوبانگی هه‌رێم كه تا ئێستا حكوومه‌ت پێكنه‌هاتووه . دوای هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ پارتی داوای له هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه كرد كه كورسییان به‌ده‌ستهێنا، بفه‌رموون حكوومه‌تێكی بنكه‌فراوان دروست بكه‌ین. زۆربه‌یان ئۆپۆزسیۆنبوونیان هه‌ڵبژارد، رێز له بژارده‌یان ده‌گرین، ئه‌مه مایه‌وه له نێوان پارتی و یه‌كێتی ، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی زۆر كرا و دوو شاندیش له‌لایه‌ن پارتی و یه‌كێتی دروست كران ، زانیاریمان پێگه‌یشت كه یه‌كێتی چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی فیدراڵییه و دواتر بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌مه دیاره كه ڕاسته له‌به‌ر ئه‌وه‌یی له ماوه‌ی ئه‌و دانووستانانه‌ی كه له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بوو گه‌یشتنه رێككه‌وتنێكی باش له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌بردنی حكوومه‌ت، ئه‌مه بابه‌ت و ته‌ورێكی زۆر گرنگ بوو ، ته‌وه‌ری دوه‌م دابه‌شكردنی پۆسته‌كانه، دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به ویژدان و هه‌تا زۆرتر له ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی بوو ، هه‌ڵبژاردن له پێناو ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك قه‌باره و ژماره‌ی كورسییه‌كانی خۆی بزانێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا من ئامۆژگاریی پارتیم كرد تا گه‌وره‌ترین ئاست نه‌رمی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی بنوێنن هه‌تا له‌باره‌ی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانیش، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م بابه‌ته‌یان درێژكرده‌وه و ئه‌وانه ئه‌وه‌یان هه‌ڵبژارد كه چاوه‌ڕێی دوای هه‌ڵبژاردن بكه‌ن ، له‌وانه‌یه وایان وێنا كردبێت كه پارتی تووشی گورزێكی گه‌وره و تێكشكانێكی گه‌وره ده‌بێت له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا و به هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ لایه‌نی دیكه ده‌ستڕۆیشتوو ده‌بن
به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌سه‌ووریان بێت، له‌و باوه‌ڕه‌دام ناگه‌نه هیچ ئه‌نجامێك . ئه‌مه هۆكاری پێكنه‌هێنانی حكوومه‌ت بوو.
ئایا تۆ نیگه‌رانی له سه‌پرایزه‌كانی هه‌ڵبژاردن؟
ـ ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری بكرێت هه‌ڵوێستی زۆر ڕوونمان ده‌بێت، جاری پێشوو 33 كورسیمان هه‌بوو، به بڕیاری دادگا زۆر به ئاشكرا دوو كورسییان له ئێمه دزی ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌رگه‌مان گرت ، مه‌حاڵه ئه‌مجاره قبوڵ بكه‌ین، یاری به یه‌ك ده‌نگیش بكه‌ن .
ئاماژه هه‌یه ؟
ـ زانیاری هه‌یه ، به‌ڵام دووپاتكردنه‌وه هه‌یه كه پڕۆسه‌كه گه‌ره‌نتیكراوه، ئه‌گه‌ر ساخته‌كاری كرا ده‌زانین، ئه‌گه‌ر پڕۆسه‌كه‌یان به سیاسی كرده‌وه و بڕیاری سته‌مكارانه‌یان دا، مه‌حاڵه ئه‌مه .
جه‌نابی سه‌رۆك له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وه‌ی قسه‌مان له‌باره‌وه كرد، هه‌میشه ده‌گوترێت دوژمنی كورد یه‌كنه‌بوونیانه ، ئایا له‌گه‌ڵ ئه‌م قسه‌یه‌ی ؟
ـ له‌گه‌ڵم
چی رێگره له‌به‌رده‌م یه‌كگرتوویی كورد؟
ـ هیچ گه‌لێك له جیهاندا نییه كه هه‌موویان یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو بن به‌ڵام یه‌كگرتوویی كورد له‌سه‌ر چی مه‌بده‌ئێك ؟ هێندێك پرسی ستراتیژی هه‌یه ناكرێت له‌ده‌ست بدرێن ، بۆ نموونه، یه‌كگرتوویی هه‌رێمی كوردستان و مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێم و بابه‌تی پێشمه‌رگه و بابه‌تی ئابووری ، ئه‌و بابه‌تانه نابێت له‌ده‌ست بدرێن، ناكرێت سازشیان له‌سه‌ر بكرێت ، ئه‌گه‌ر لایه‌نێك بچێته به‌غدا و ببێته چاوساغ بۆ كۆمه‌ڵێك كه كاریگه‌رن به بیری شۆفێنی و رێگه‌یان نیشان بده‌ن چۆن هه‌رێمی كوردستان ئازار بده‌ن و هه‌ڵیته‌كێنن، چۆن یه‌كگرتوویی دێته دێ . یه‌كگرتوویی له نێوان ئه‌و هێزانه دێته دی كه باوه‌ڕیان به‌و پره‌نسیپه سه‌ره‌كییانه هه‌یه ، من ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه كوردی دوژمنی خۆی و گه‌لی خۆی دڕه‌نده‌تر و خراپترن له دوژمنانی ده‌ره‌كی ئه‌گه‌ر هه‌بن. به درێژایی مێژوو به‌و كێشه‌یه‌وه ناڵاندوومانه .
جه‌نابی سه‌رۆك له كۆتایی ئه‌م دیداره‌دا ئه‌گه‌ر بته‌وێت په‌یامێك ئاراسته‌ی ده‌نگده‌ران له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌نگده‌رانی عێراقی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بكه‌ی، په‌یامه‌كه‌ت چی ده‌بێت؟
ـ په‌یامم ئه‌وه‌یه هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم و داوایان لێده‌كه‌م بیر له داهاتووی عێراق بكه‌نه‌وه و داوایان لیده‌كه‌م كاری جددی بكه‌ن بۆ چاككردنی ئه‌و دۆخه نادروسته‌ی كه ئێستا له عێراق هه‌یه .
بۆ ناوخۆ؟ واتا دوای ئه‌وه‌ی بینیمان كوردستان و ناومان نا: كوردستان.. به‌ڵێنێكه دێته دی ، چ به‌ڵێنێكت بۆ كورد هه‌یه له داهاتوو و چ په‌یامێكت هه‌یه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ؟
ـ ئه‌وان و ویژدانی خۆیان ، ده‌نگ بده‌نه ئه‌وه‌ی كه ده‌بینن خزمه‌تیان ده‌كات وده‌یانپارێزێت و داهاتوویان ده‌سته‌به‌ر ده‌كات و منیش وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی كورد ئاره‌زووم ئه‌وه‌یه كوردستان گه‌شه بكات و پێشبكه‌وێت و پشت به‌خوا ده‌ستكه‌وتی زیاتر ده‌بینین و ئه‌مه هیوای منه .
جه‌نابی سه‌رۆك سوپاس بۆ ئه‌م دیداره ، هیوای سه‌ركه‌وتنت بۆ ده‌خوازین و هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌خوازین . هیوادارین دیسان دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كترببینینه‌وه و ببینین هاوپه‌یمانییه‌كان چین و ساڵی داهاتووش پشت به خوا ئه‌و فێڵه سیاسییانه و ئه‌و دژایه‌تییانه نامێنن و دووباره هیوای هه‌موو سه‌ركه‌وتنێكت بۆ ده‌خوازین.
زۆر سوپاس
زۆر سوپاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.