بەگوێرەی راگه‌یه‌نراوی حكوومه‌تی ڤاتیکان پاپا لیۆ چواردەهەم و مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستین، ئه‌مرۆ پێنجشەممە لە یەکەمین کۆبوونەوەیانداپێویستی بەپەلەیان بۆ یارمەتیدانی خەڵکی سڤیل لە غەززە تاوتوێ کرد.
ئەم سەردانە دوای نزیکەی مانگێک دێت لە جێبەجێکردنی ئاگربەستی فه‌رمی نێوان حەماس و ئیسرائیل دوای شەڕێکی وێرانکەری زیاتر له دوو ساڵە کە بەهۆی هێرشی بزووتنەوەی حه‌ماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی تشرینی یەکەمی 2022دا سەریهەڵدا.
مه‌حموود عەباس و لیۆی چواردەهەم لە مانگی تەمموزدا بە تەلەفۆن قسەیان کرد، بەڵام ئه‌مرۆ پێنجشەممە یەکەم کۆبوونەوەی رووبەڕوویان ئەنجامدا و بۆ یه‌كه‌مجار لە دوای ده‌ست به‌كاربوونی پاپای ئەمریکی لە مانگی ئایاردا كۆبوونه‌وه.
لە بەیاننامه‌ی حكوومه‌تی ڤاتیکاندا هاتووە، "لە میانی گفتوگۆی دۆستانەدا، جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه ده‌بێت بەپەلە هاوکارییه مرۆییه‌كان بۆ خەڵکی مەدەنی لە غەززە ده‌سته‌به‌ر بكرێت."
جگه له‌وه دڵنیایی درا كه ده‌بێت له رێگه‌ی دوو ده‌وڵه‌تی کۆتایی بە ململانێکانی پرسی غه‌ززه بهێنرێت.
مه‌حموود عەباس له‌سه‌ر پرسی فه‌له‌ستین چەندین جار لەگەڵ پاپا فرانسیس، پاپای كۆچكردووی پێشووی کۆبووه‌ته‌وه، کە لە مانگی نیسانی ئه‌مساڵدا کۆچی دوایی کرد .


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.