Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 01:41

سەرۆکی حکوومەت ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دوین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای دوینی بەسەر کردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداو و قەڵای دوینی بەسەرکردەوە و جەختی لە گرنگیی ئەم دوو پڕۆژەیە بۆ هەردوو بواری کشتوکاڵ و گەشتیاریی ناوچەکە  و دابینکردنی هەلی کار بۆ خەڵکی ناوچەکە کردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی تشیرینی دووەمی 2025 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، ماستەرپلانی پڕۆژەی بەنداوی دیوین-ی بەسەر کردەوە کە ئێستا لە دروستکردندایە.

بەنداوی دوین کە 40 کیلۆمەتر لە باکووری شاری هەولێرەوە دوورە، ساڵی ڕابردوو لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە بەردی بناخەکەی دانرا کە توانای گلدانەوەی 100 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە.

سەرۆکی حکوومەت لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بە گرنگیی پڕۆژەکە کرد وەکوو بەنداوێکی مامناوەند کە کاریگەرییەکی باشی لە ڕووی ژینگەیی و کەشوهەوای ناوچەکە و ڕۆڵێکی گرنگی لە گلدانەوەی ئاو و بەکارهێنانی لە بواری کشتوکاڵی و گەشتیاریی دەبێت و هەلی کاریش بۆ خەڵکی ناوچەکە دروست دەکات.

پاشان سەرۆکی حکوومەت نۆژەنکردنەوەی قەڵای دیوین-ی بەسەر کردەوە کە شوێنەوارێکی گرنگ و گەشتیاریی ناوچەکەیە .

سەرۆکی حکوومەت لەبارەی گرنگیی قەڵاکەوە گوتی ئەمە شوێنێکی مێژوویی و گەشتیاریی ئێمەیە و پێویستە خەڵکی ئێمە بزانێت کە ناوچەکە بە چ سەردەمێکدا تێپەڕیوە کە قەڵای سەلاحەددین ئەییوبییە کە لە چەند سەردەمێکدا نۆژەن کراوەتەوە و ئێستاش حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەر نەخشەی کۆنی خۆی نۆژەنی دەکاتەوە کە بەشێکە لە بەرنامەکانمان لە بواری گرنگیدان بە شوێنەوار و ناوچە گەشتیارییەکانمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.