مەکتەبی سیاسیی "حزبی هاوپەیمانیی دەنگی نیشتمانی" بە بڵاوکردنەوەی راگەیاندراوێک پشتیوانیی خۆی بۆ حەیدەر عەلی، کاندیدی کۆتای فەیلییەکان لە لیستی 308 ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەمی 2025، مەکتەبی سیاسیی هاوپەیمانیی دەنگی نیشتمانی داوای لە سەرجەم ئەنداما و لایەنگر و دۆستانی کرد لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان و ڕەوەندی عێراقی و کوردی لە دەرەوەی وڵات، ڕۆژی 11ی ئەم مانگە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و دەنگ بە حەیدەر عەلی کاندیدی کوردانی فەیلی بە لیستی 308 بدەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، "ئێمە لە حزبی هاوپەیمانیی دەنگی نیشتمانی، لە سۆنگەی بڕوامان بە مرۆڤ سەنتەری و داکۆکیمان لە نەتەوە زوڵم لێکراوەکان، گەیشتین بەو بڕیارەی لە هەرێمی کوردستان و تەواوی پارێزگاکانی عێراق، پشتیوانی لە کاندیدی کۆتای کوردانی فەیلی بکەین لە هەڵبژاردنی ئایندەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق".
ئاماژە بەوەش کراوە: "لای هەمووان ڕوونە کە کوردانی فەیلی لە ڕابردوودا چ زوڵم و ستەمێکیان بەرانبەر کرا و کار گەیشتە ئەوەی لە ناسنامەی هاووڵاتیبوون بێبەش بکرێن و لە وڵات دەربەدەر کران." "جەختیش کراوەتەوە" ئێمە دەمانەوێ ئەو بەشە گرنگەی نەتەوەکەمان بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانیان، نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیانیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.