Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 06:00

كاركردن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان لە شاری هەولێر دەستی پێ كرد

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
کوردستان TV
100%

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند ئەمڕۆ كاركردن لە پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان دەستی پێ كرد.

ڕۆژی پێنجشەممە، 6ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: دوای ئەوەی دوێنێ چوارشەممە 5ـی تشرینی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیانی لە شاری هەولێر دانا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاركردن تێیدا دەستی پێ كرد.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، ڕایگەیاند: ئەم پڕۆژەیە یەكێكە لە پڕۆژە زۆر گرنگەكانی شاری هەولێر و ئەو زۆنەی شاری هەولێر دەبووژێنێتەوە، بۆیە پێویستە كارەكانی بە باشی بەڕێوە بچن و ئامادەیی هەر جۆرە پاڵپشتی و هاوكاریەكیشی دەربڕی لەپێناو بە باشی بەڕێوەچوونی كارەكانی پڕۆژەی ڕێڕەوی ژیان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: دیزاینی گشتیی پڕۆژەكە زیاتر لە 25 كلیۆمەترە و لە ئێستادا كار لە بەشی یەكەمی دەكرێت و پاشان بەشەكانی دیكەی تەواو دەكرێت. بە تەواوبوونی پڕۆژەكە، شاری هەولێر هەنگاوێكی دیكە دەچێتە پێشەوە و ئەو سنوورەی شارەكە دەبووژێتەوە كە ساڵانێكی زۆرە بووەتە شوێنی فڕێدانی خاشاک و ناوچەیەكی لاپەڕگەی هەولێر بووە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، بە تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە هەلی كاری نوێ دەڕەخسێت و جوانییەكی زۆر بە ناوچەكە دەبەخشێت و هاوكات ناوچەیەكی نوێی گەشتیاری لە شاری هەولێر دروست دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.