بڕیارە لە رۆژانی 9 تاكو 12ی ئەم مانگە پێنجەمین كۆنفڕانس و پێشانگەی نێودەوڵەتی حەج لە وڵاتی سعوودییە بەڕێوەبچێت به مهبهستی پێشكهشكردنی خزمهتگوزاری زیاتر له ئهنجامدانی پڕۆسهی حهج.
ئامانجی سەرەكی كۆنفڕانسەكە پێشكەشكردنی خزمەتی زیاتر و خستنەبەردەستی نوێترین تەكنەلۆژیای سەردەمە بۆ هەموو ئەو زیارەتكارانەی لە ساڵانی داهاتوو پڕۆسەی حەج لە وڵاتی سعوودییە ئەنجام دەدەن.
بڕیارە كۆنفڕانسەكە بە بەشداری 260 كۆمپانیای بواری گەشتیاری و تەكنەلۆژیا و تەندروستی و خزمەتگوزارییەكان بەڕێوەبچێت و تێیدا 100 بیرۆكەی نوێ بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان لە پڕۆسەی حەج پێشكەش بكرێت.
وەزارەتی حەج و عومڕەی سعوودییە ئاماژە بەوەش دەكات كە لە كۆنفڕانسەكەدا بەكارهێنانی زیرەكی دەستكرد یەكێك دەبێت لە بابەتە گرنگەكان لەچوارچێوەی پلانەكانی سعوودییە بۆ پڕۆسەی حەج تا ساڵی 2030.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.