لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا کە کێشەی مووچەی خانەنشینانی نوێی پێشمەرگە چارەسەر بکرێت.
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیار درا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە خانەنشین کراون و مووچەیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە، چارەسەر بکرێت.
بڕیارەکە تایبەتە بە مووچەی ئەو ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگانەی کە لە 1-1-2025 بەدواوە خانەنشین کراون و مووچەکانیان لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە.
سەرۆکی حکوومەت وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، سبەی پێنجشەممە 6ـی تشرینی دووەم، مووچەیەکیان وەک پێشینە لەسەر داهاتی ناوخۆیی هەرێم بۆ خەرج بکرێت. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە بە زووترین کات چارەسەری کۆتایی بۆ ئەم بابەتە بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.