ئەمڕۆ چوارشەممە، ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند، رووسیا بیر لە دەستپێکردنەوەی تاقیکردنەوەی ئەتۆمیی دەکاتەوە ئەگەر واشنتۆن ده‌ستپێشخه‌ریی ئەو کارە بکات، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپی هاوتا ئەمریکییەکەی لەم بارەوە.
ڤلادیمیر پووتین له پێشهاتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا، فەرمانی بە وەزارەتەکانی بەرگریی و دەرەوە و خزمەتگوزارییە ئەمنییەکانی رووسیا کرد کە زانیاری لەسەر ئەم بابەتە کۆبکەنەوە و پێشنیارەکانی پەیوەست بە ئەگەری دەستپێکردنی ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی چەکی ئەتۆمیی پێشکەش بکەن.
ئه‌م كاردانه‌وه‌ی پووتین دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ له دوو رۆژی داهاتوودا به تووندی رایگه‌یاند كه ناچاره ئاماده‌كاریی بكات بۆ نمایشكردن و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمیی دوورمه‌ودا، ئه‌مه‌ش پووتین و به‌رپرسانی باڵای رووسیا و تووڕه و نیگه‌ران كرد.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.