Erbil 31°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 01:22

لە ئەڵمانیا پەرستارێك بۆ دروستكردنی كەشێكی ئارام لە نەخۆشخانە 10 نەخۆش دەكوژێت

کوردستان TV
100%

دادگای شاری ئاخن لە رۆژئاوای ئەڵمانیا سزای زایندانیكردنی هەتاهەتایەی بۆ پەرستارێك دەركرد بە تۆمەتی كوشتنی 10 نەخۆش و هەروەها هەوڵی كوشتنی 27 نەخۆشی دیكە.

ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانیا ئەم چیرۆكە ناخهەژێنەی بەمجۆرە گێڕایەوە: پەرستارێكی رەگەزی نێر كە تەمەنی 44 ساڵە، لە كاتی ئێشكگری شەوانەیدا لە نەخۆشخانەی شاری ڤۆرسلن لەنێوان ساڵانی 2023 تا 2024 چەندین تاوانی كوشتنی ئەنجامداوە.

پەرستارەكە ئەم تاوانانەی بۆ ئەوە ئەنجامداوە تا خۆشەكان بێزاری نەكەن و كەشێكی ئارامی شەوانە بۆ خۆی لە نەخۆشخانە دروست بكات.

پەرستارەكە كە لە ناوەڕاستی ساڵی 2024 دەستگیر كراوە، لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیس دانی بەوەداناوە كە لە كاتی ئێشكگریدا دەرزی كانوولەی گیانلەدەستدانی لە 10 نەخۆش داوە و هەموویان گیانیان لەدەستداوە.

هەر لە لێكۆڵینەوەكانی پۆلیسدا پەرستارەكە گوتوویەتی كە هەوڵی كوشتنی 27 نەخۆشی دیكەشی داوە، بەڵام هەوڵەكان سەریان نەگرتووە.

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.