Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:36

پاپا لیۆی چوارده‌هه‌م: جێگیرکردنی سەربازی ئەمریکا لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا گرژییەکان زیاتر دەکات

کوردستان TV
100%

پاپا لیۆ چواردەهەم، رەخنەی لە جێگیرکردنی سەربازی ئەمریکا لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا گرت و رایگەیاند، ئه‌م كاره‌ گرژییەکان زیاتر دەکات و تووندوتیژی هیچ ئەنجامێکی باشى لێناکەوێتەوە.

ئاژانسی هه‌واڵی جیهانی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا لیۆی چواردەهەم رایگه‌یاندووه‌، "هەر وڵاتێک مافی ئەوەی هەیە سوپاکەی بۆ بەرگریکردن لە ئاشتی بەکاربهێنێت."

پاپای تەمەن 70 ساڵان ئاماژەی بەوەشکردووە، لەم حاڵەتە تایبەتەدا دۆخەکە جیاوازتر دەردەکەوێت و ئەمەش گرژییەکان زیاتر دەکات، كاتێك ده‌بیستم ده‌ڵێن کەشتییە ئەمریکییەکان لە کەناراوەکانی ڤەنزوێلا نزیکدەبنەوە.

جەختیشی لەوە کردەوە کە "تووندوتیژی هیچ ئەنجامێکی ئه‌رێنی لێناکەوێتەوە و تاكه‌ چارەسەر گفتوگۆیە".

لەماوەی چەند هەفتەی رابردوودا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جێگیرکردنی سەربازیی بەرفراوانی لە ناوچەی کاریبی ئەنجامداوە و چەندین هێرشی کردووەتە كه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ڤه‌نزوێلا کە گومانی قاچاخی مادەی هۆشبەریان لێدەکرێت و لە ئەنجامدا دەیان کەس گیانیان لەدەستداوە.

لاى خۆیه‌وه‌، نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا کە تۆمەتبارە بە قاچاخکردنی مادەی هۆشبەر بۆ ئەمریکا، پێی وایە هاوتا ئەمریکییەکەی، دۆناڵد ترەمپ، بە ئامانجی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ڤەنزوێلا لە کاراکاس، بەدوای گۆڕینی ڕژێمدا دەگەڕێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.