Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 08:52

چین راگرتنی باجی زیادەی 24% لەسەر کاڵا ئەمریکییەکان درێژ دەکاتەوە

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی چین ئه‌مرۆ چوارشەممە رایگەیاند، راگرتنی باجی زیادەی 24٪ لەسەر ژمارەیەک کاڵای ئەمریکی بۆ ساڵێکی تر درێژ كرده‌وه‌، لە هەمان کاتدا باجی گشتی بە ڕێژەی 10% دەهێڵێتەوە، ئەمەش وەک ئاماژەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی بەرزبوونەوەی ئاستی هه‌ڵاوسانی نرخ.

دوای کەمتر لە هەفتەیەک لە کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین، بەیاننامەیەک کە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دارایی حكوومه‌تی چیندا بڵاوکراوەتەوە و رایانگه‌یاند، راگرتنی باجی 24% لەسەر کەلوپەلی ئەمریکی بۆ ماوەی ساڵێک بەردەوام دەبێت،

هەروەها باجی 10% لەسەر کەلوپەلی ئەمریکی وەک خۆی دەمێنێتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، راگرتنەکە لە 10ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ئه‌وه‌ش هاتووە: چین بەکارهێنانی باجی زیادە رادەگرێت کە تا 15% لە مانگی ئازارەوە بەسەر سۆیا و کۆمەڵێک بەرهەمی کشتوکاڵی دیکەی ئەمریکادا سەپێنرا بوو .

ئەم بڕیارانە رۆژێک دوای واژۆکردنی فەرمانی جێبەجێکاری ترەمپ هات كه‌ رایگه‌یاند، لە 20٪ بۆ 10٪ ئەو باجە بەرزانەی بەسەر ژمارەیەک بەرهەمی چینیدا سەپێنرابوو به‌ فه‌رمانی تره‌مپ لابران.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.