سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی بەخشینی خەڵاتی پۆشکین لە لایەن سەرۆکی ڕووسیاوە بە دوکتۆر رەشاد میران، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند كار و ڕه‌نجى ئەو پسپۆڕە کوردە له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ كورد جێگای دەستخۆشی و پێزانینە.
ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی تشرینی دووەم، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: به گه‌رمى پيرۆزبايى له پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران ده‌كه‌م بۆ وه‌رگرتنى خه‌ڵاتى ده‌وڵه‌تی رووسيا (پوشكين) كه دوێنێ له ڕێوڕه‌سمێكى تايبه‌ت و له يادى ڕۆژى يه‌كێتيى نهتهوييى ڕووسيادا له كۆشكى كرێملين له‌لايه‌ن ڤلاديمير پوتين سه‌رۆكى ڕووسياى فيدراڵه‌وه پێى به‌خشرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: كار و ڕه‌نجى پرۆفيسۆر د. ڕه‌شاد ميران وه‌ك پسپۆڕێكى كۆمه‌ڵناسيى كوردى و زانايه‌كى ئێتنۆگراف له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ كورد به‌تايبه‌تى له بواره‌كانى کو‌لتوور، زمان، ئەدەب و مێژوودا، مايه‌ى ده‌ستخۆشى و پێزانينن. هيواى به‌رده‌وامى و سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.