Erbil 31°C چوارشەممە 17 حوزەیران 02:36

سەرۆکی حکوومەت بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕۆی ژیان دادەنێت

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕۆی ژیان لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دادەنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5ـی کانوونی دووەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی ڕێڕۆی ژیان دادەنێت کە پێکهاتووە لە سێ دەریاچە و دوو کاناڵی ئاو بە درێژایی گشتیی 55 کیلۆمەتر.

قۆناغی یەکەمی ئەم پرۆژەیە بە تەنیشت هەر یەک لە گەڕەکەکانی 5ـی حەسارۆک و گەلاوێژ و فەرمانبەران و چەند گەڕەکێکی دیکەدا تێپەڕ دەبێ.

پڕۆژەکە لە پشت کۆمەڵگەی شاوێس و گەڕەکی هەولێری نوێ بە دروستکردنی دەریاچەیەک بە ڕووبەری 1,116,595 مەتر دووجا و قووڵایی 5 مەتر دەست پێ دەکات. دواتر دەریاچەکە دوو لقی لێ جیا دەبێتەوە کە یەکیان بە درێژیی 35 کیلۆمەتر بە لای ڕۆژهەڵاتی هەولێردا تێدەپەڕێت و کاناڵی دووهەم بە درێژیی 25 کیلۆمەتر بە لای ڕۆژئاوای هەولێردا دەڕوات و ئەم دوو کاناڵە لە باشووری هەولێر یەک دەگرنەوە.

لە کاناڵی لای ڕۆژهەڵات، لە تەنیشت هەریەک لە پردەکانی کەرکووک و مەخموور لە شەقامی 120 مەتری دوو دەریاچەی دیکە دروست دەکرێت کە ڕووبەری یەکەمیان 227364 مەترە و 2.5 مەتر قووڵ دەبێت، ڕووبەری ئەوەی دیکەش  176046 مەترە و 3 مەتر قووڵ دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.