Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 15:31

رۆناڵدۆ كاتی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی و یانەی نەسڕی سعوودی كاتی ئەنجامدانی ئاهەنگی هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەكەی جۆرجینا رۆدریگیز ئاشكرا كرد.

كریستیانۆ لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەنووسی ناوداری ئینگلیزی پێرس مۆرگان كە لە یوتووب بڵاوكراوەتەوە، رایدەگەیەنێت: لەگەڵ جۆرجینا پلانمان داڕشتووە دوای بەڕێوەچوونی جامی جیهانی 2026 ئاهەنگی هاوسەرگیری ئەنجام بدەین، هیواداریشم لەگەڵ هەڵبژاردەی پورتوگال جامەكە بەدەستبهێنم.

كریستیانۆ هەروەها باسی ساتی پێدانی ئەڵقەی هاوسەرگیری بە جۆرجینا كردووە و گوتوویەتی: كاتێك ئەڵقەكەم پێدا چاوەكانم پڕبوون لە فرمسێك، نەك تەنیا بۆ كاتەكە، بەڵكو بۆ بەها و بەرپرسیارەتی ئەڵقەكە.

جۆرجینا سێ مانگ بەر لە ئێستا و بەفەرمی لە تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی گۆڕینەوەی ئەڵقەی هاوسەرگیری لەگەڵ كریستیانۆ راگەیاندبوو، لە پۆستێكدا لەگەڵ نیشاندانی ئەڵقەكە نووسیبووی "بەڵێ رازیم، ئێستا و بۆ هەموو ژیانم.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.