ئەمڕۆ سێشەممە 11ـی تشرینی دووەم، خانەوادەی دیک چەینی ڕایانگەیاند، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی نەخۆشی گیانی لەدەست داوە.
چەینی لە ژیانی سیاسیدا چوار جار پۆستی باڵای وەرگرتووە. سەرەتا وەک یاریدەدەری سەرۆک نیکسۆن دەستی پێکرد، پاشان بوو بە گەنجترین سەرۆکی ئەرکانی کۆشکی سپی لە سەردەمی سەرۆک فۆرد. دواتر وەک ئەندامی کۆنگرێس لە سەردەمی ڕیگان خزمەتی کرد، پێش ئەوەی ببێتە وەزیری بەرگری لە ئیدارەی جۆرج بوشی باوک. لە کۆتاییدا، وەک جێگری سەرۆک لە سەردەمی جۆرج بوشی کوڕ ڕۆڵی گێڕا.
سەرەڕای ئەوەی چەینی سێ جار تووشی جەڵتەی دڵ ببوو، بەڵام کاتێک جۆرج بوشی کوڕ لە ساڵی 2000دا وەک جێگری سەرۆک هەڵیبژارد، بوو بە یەکێک لە کاریگەرترین جێگرەکانی سەرۆک لە مێژووی ئەمریکادا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.