Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:08

عێراق: رۆژی شەممە تا چوارشەممە پشووی گشتی رادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

تا ئێستا حكوومەتی عێراق بەفەرمی ماوەی پشووی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن رانەگەیاندووە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەكان رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو تاكو چواشەممە پشووی گشتی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكوومەت رادەگەیەنرێت.

سەرچاوەیەكی بەرپرس لە حكوومەتی عێراق بە ماڵپەڕی (بەغداد ئەلیەوەم)ی رایگەیاندووە: لە رۆژی شەممەی داهاتووەوە لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق پشووی گشتی لە دامودەزگاكان رادەگەیەنرێت تاكو رۆژی چوارشەممە.

كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بەفەرمی داوای لە وەزارەتی پەروەردە و حكوومەتی عێراق كردووە لە رۆژی هەینی داهاتووەوە قوتابخانەكانیان رادەست بكەن بە مەبەستی ئەنجامدانی ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڕیارە رۆژی 11/11/2025 بەڕێوەبچێت.

كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن پێشتر لە راگەیەنراوێكدا بڵاوی كردبووەوە: داوامان كردووە پشوو لە رۆژی هەینی رێكەوتی 7ی مانگ دەست پێ بكات و تاكو 11ی مانگ بەردەوام بێت، رەنگە ماوەكە بۆ تەواوی هەفتە درێژ بكرێتەوە، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە.

كۆمیسیۆن ئاماژەی بەوەشدابوو كە وەزارەتی پەروەردە لە رۆژی 5ی مانگەوە باڵەخانەی قوتابخانەكانیان رادەست دەكەن تاكو رۆژی 12ی مانگ وەك ئامادەكارییەك بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.