Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 19:20

ئاسایشی سلێمانی باندێکی قاچاخچێتی کۆچبەرانی دەستگیر کرد

کوردستان TV
100%

ئاسایشی سلێمانی دوو کەسی بە تۆمەتی قاچاخچێتی کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیر کرد و رایگەیاند، 23 کۆچبەری نایاساییان هێناوەتە هەرێمی کوردستان و دوای دەستگیر کردنیان هەموویان سنوورداش کراونەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 3ـی تشرینی دووەم، ئاسایشی سلێمانی بڵاوی کردەوە: لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا، باندێکی دوو کەسی قاچاخچێتی کۆچبەرانی نایاسایی دەستگیرکرد، هاوکات 23 هاووڵاتی بیانی کە بە شێوەیەکی نایاسایی هێنرابوونە هەرێمی کوردستان، خرانە ژێر رێکاری یاساییەوە.

بەپێی راگەیەندراوئ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی، رۆژی 27ی تشرینی یەکەمی 2025، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوونی چڕ، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەردوو قاچاخچییەکە دەستگیرکران. ئەم کەسانە تۆمەتبارن بە هێنانی کۆچبەری نایاسایی بۆ ناو هەرێم، بەو نیازەی دواتر رەوانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیان بکەن.

ئاسایش ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستادا تۆمەتبارەکان بە ماددەی 38 لە یاسای مانەوە راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە. هەروەها سەرجەم ئەو 23 کۆچبەرە نایاساییە سنوورداش کراونەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.