وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، 892 قوتابی کە بەهۆی کەمیی هەڵبژاردنی زانکۆ و پەیمانگەکانەوە وەرنەگیرابوون، بە فەرمانی وەزیری خوێندنی باڵا، بۆ ئەمساڵی خوێندن (2025-2026) فەرمانی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ دەرچووە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەنجامی وەرگرتنی ئەو خوێندکارانەی ڕاگەیاند کە بەهۆی کەمیی هەڵبژاردنی زانکۆ و پەیمانگەکانەوە وەرنەگیرابوون و ژمارەیان (892) قوتابییە.
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ڕایگەیاند: "لەسەر فەرمانی د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و بە ئامانجی پێدانی دەرفەت بەوانەی بەهۆی کەمیی هەڵبژاردنەوە وەرنەگیرابوون، وەزارەتی خوێندنی باڵا بڕیاری دا بە وەرگرتنی 860 لە دەرچووانی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و 32 لە دەرچووانی پیشەییەکان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026".
گوتەبێژی وەزارەتەکە ئاماژەوەی بەوە کرد، بۆ ئەم مەبەستە، لە ئەمڕۆوە ئەو قوتابییانەی وەرگیراون، دەتوانن پەیوەندی بە بەش و کۆلێژەکانیانەوە بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی مامەڵەی وەرگرتنیان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.