Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 00:44

گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەستی پێ کردەوە

کوردستان TV
100%

دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانیدا، شەوی ڕابردوو گەشتە ئاسمانییەکان دەستی پێ کردەوە.

شەوی ڕابردوو، 2ـی تشرینی دووەم، دوای نزیکەی دوو ساڵ و نیو لە داخستنی ئاسمانی تورکیا بە ڕووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دا دوێنێ شەو گەشتە ئاسمانیەکان دەستی پێ کردەوە و حەفتەی چوار گەشتی هاتن و چوار گەشتی چوون لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا ئەنجام دەدرێت.

عەتا ئەنوەر خدر، سەرۆکی یەکێتیی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی و گەشتیاری لە سلێمانی، ڕایگەیاند: "کردنەوەی هەر هێڵێک لە فڕۆکەخانەی سلێمانی دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابووریی شاری سلێمانی و تەنانەت کۆمپانیا و نووسینگە و بریکارە گەشتیارەکانیش دەست بەکارکردن دەکەنەوە، چونکە دوو ساڵ و نیوە بەهۆی داخستنی هێڵی تورکیش ئێرڵاین لە زەرەر و زیاندان".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: بڕیارە هەفتانە چوار گەشتی هاتن و چوار گەشتی چوون لە ڕێگەی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرڵاینەوە لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا ئەنجام بدرێت، ئەمەش ئاسانکارییەکی بەرچاو دەبێت بۆ گەشتیاران، نەخۆش، قوتابییان و بازرگانان کە پێشتر ناچاربوون ڕێگەی دیکە و گەشتی تڕانزێت بەکاربهێنن.

مانگی ڕابردوو لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردوغان بڕیاری دا گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت و دووبارە گەشتە ئاسمانییەکان لە سلێمانییەوە بەرەو تورکیا و ئەوروپا و بە پێچەوانەوە دەست پێ بکاتەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی 9ی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیای کرد و لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نێچیرڤان بارزانی داوای لە ئەردوغان کرد، گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێن و ڕەزامەندیی ئەردوغانی بۆ ئەم مەبەستە وەرگرت.

دانا محەممەد بەرپرسی ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانییش پشتڕاستی کردبووەوە لە پاش گفتوگۆی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردوغان، بڕیار لەسەر لابردنی گەمارۆکانی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دراوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.