Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 22:37

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی هۆگر شاڵی دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەهۆی  کۆچی دوایی هۆگر شاڵی، بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبا، پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە خوالێخۆشبوو نموونەی مرۆڤێکی پاک و دڵسۆز بووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 3 ـی تشرینی دووەمی 2025، پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی خانەوادە و کەسوکاری هۆگر شاڵی، بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبا، کرد کە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: "پرسە و سەرەخۆشیی قووڵم پێشکەش بە خانەوادەی خوالێخۆشبوو هۆگر شاڵی، بریکاری پێشووی وەزارەتی کارەبا و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەم کە بەداخەوە بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. هاوسۆز و هاوخەمیانم".

نێچیرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە "خوالێخۆشبوو نموونەی مرۆڤێکی پاک و دڵسۆز بوو کە زۆر و بە کارامەیی و لێهاتوویی خزمەتی بە وڵاتەکەی کرد".

هەروەها لە درێژەی پەیامەکەدا داواکارە لە خوای گەورە گیانی بە بەزەیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.