Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 23:43

ڕووسیا هەشت وێستگەی ئەتۆمیی دیکە بۆ ئێران دروست دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاند بە پێی گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ڕووسیا، هەشت وێستگەی ئەتۆمیی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێران دروست دەکرێن.

محەممەد ئیسلامی، لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند لەم کۆبوونەوەیەدا بەدواداچوونمان بۆ گرێبەستێکی نوێ لەگەڵ ڕووسیا کرد کە بە پێی ئەم گرێبەستە، ڕووسیا چوار وێستگەی ئەتۆمیی دیکە لە شاری بووشێهر و چوار وێستگەی دیکەش لە ناوچەکانی دیکەی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا دروست دەکات.

ئیسلامی گوتیشی شوێنی ئەو چوار وێستگە ئەتۆمییەی دیکە لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕادەگەیەنین. ئاماژەی بەوەش کرد دروستکردنی بنکەی ئەتۆمی بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لە کەناراوەکانی باکووری ئێران و نزیک دەریای قەزوێن یەکێک لە پێویستییە سەرەکییەکانی ناوچەکەیە و گوتیشی پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی ئەتۆمی لە پارێزگای گوڵستان داڕێژراوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران تەنیا یەک وێستگەی ئەتۆمیی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا هەیە کە لە شاری بووشێهر هەڵکەوتووە و توانای بەرهەمهێنانی 1024 مێگاوات کارەبای هەیە. ئەم وێستگە ئەتۆمییە کە لە لایەن رووسیاوە دروست کراوە، ساڵی 1975 و لە سەردەمی دەسەڵاتی محەممەدڕەزاشا، گرێبەستەکەی واژۆ کرا و بڕیار بوو تا ساڵی 1985 دروست بکرێت بەڵام کردنەوەی وێستگەکە 36 ساڵی خایاند و لە ساڵی 2011دا دەستی بە بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.