وەزیری دەرەوەی سووریا وادەی سەردانەكەی ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریای بۆ ئەمریكا و كۆشكی سپی ئاشكرا كرد.
ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا ئەمڕۆ یەكشەممە رایگەیاند: ئەحمەد شەرع سەرۆك كۆماری سووریا لە كۆتایی ئەم مانگەدا سەردانی ئەمریكا و كۆشكی سپی دەكات.
پێشتر تۆم باراك نێردەی ئەمریكا بۆ سووریا رایگەیاندبوو: ئەحمەد شەرع سەرۆكی سووریا لە میانەی سەردانەكەیدا بۆ كۆشكی سپی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا كۆ دەبێتەوە و واژۆ لەسەر چوونە نێو رێككەوتنی دژ بە رێكخراوی داعش دەكرێت.
سەردانەكەی ئەحمەد شەرع دەبێتە یەكەم سەردانی سەرۆكی سووریا لە مێژوودا بۆ كۆشكی سپی و ئەمریكا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.