ئەمڕۆ یەکشەممە 2ی تشرینی دووهم، فۆاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق دووپاتی کردەوە کە عێراق لەگەڵ تورکیا بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاو له نێوان ههردوولا واژۆ دەکات.
ئاژانسی ههواڵی عێراق بڵاویكردووهتهوه، فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ هاكان فیدان هاوتا تورکییەکەی رایگەیاند: پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا مێژووییە، ئاماژەی بەوەشدا کە کە سەردانەکەی هاکان فیدان بۆ بەغدا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پرسی ئاوە کە گرنگی هاوبەشی بۆ هەردوو وڵات هەیە.
فوئاد حوسێن ئهوهشی خستهڕوو: دۆسیەی ئاو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا تاوتوێ کرا و لە نێوان عێراق و تورکیا 26 یاداشتی لێکتێگەیشتن لە بوارە جیاوازەکاندا هەیە.
گوتیشی: له رۆژانی داهاتوودا بەڵگەنامەیەک سەبارەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاو لەگەڵ تورکیا واژۆ دەکرێت .
وهزیری دهرهوهی عێراق ئاشكراشی كرد: عێراق پشتگیری لە گفتوگۆکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکات و هیواداره بگەنە چارەسەرێک کە هەمووان پێی رازی بن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.