Erbil 31°C سێشەممە 16 حوزەیران 08:28

كیا و هیۆندای كۆری هه‌زاران ئۆتۆمبێل له‌ بازاڕه‌كان ده‌كشێننه‌وه‌‌

کوردستان TV
100%

حکوومەتی کۆریای باشوور ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، فەرمانی وەرگرتنەوەی زیاتر لە 260 هەزار ئۆتۆمبێلی دەرکردووە بەهۆی کەموکوڕی لە دروستکردندا، لەنێویاندا زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێل کە لەلایەن گروپی مۆتۆرس هیۆندا بەرهەم هێنراون.

وەزارەتی گواستنەوەی كۆریای باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، 260 هەزار و 184 ئۆتۆمبێل لە 57 مۆدێل دروستکراون، هاوردەکراون، یان فرۆشراون لەلایەن هیۆندا مۆتۆر، کیا، ستێلانتس کۆریا، بەهۆی کەموکوڕی لە دروستکردنیدا له‌ بازاڕه‌كان ده‌كشێنرێنه‌وه‌.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 180 هەزار ئۆتۆمبێل لە گروپی هیۆندا مۆتۆڕسه‌وه‌ ده‌كشێنرنه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كاندا.

کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆرس له‌و باره‌یه‌وه‌ رایگەیاندووە، تا 30ی تشرینی یەکەم 85 هەزار و 355 یەکەی کارەبایی پۆرتێر 2 ده‌كشێننه‌وه‌، بەهۆی مەترسی ئاگرکەوتنەوە و بوونی کەموکوڕی دیزاین كه‌ لە پارچه‌كانی سیستەمی بەڕێوەبردنی پاترییەکانەوە دروست بووه‌.

ئاماژەی بەوەشکرد، کیا کە لقێکی کۆمپانیای هیۆندا مۆتۆرسه‌ لە 30ی تشرینی یەکەمەوە دەست دەکات بە كێشانه‌وه‌ی 54 هەزار و 532 ئۆتۆمبێل لە مۆدێلی بۆنگۆ 3 EV بەهۆی هەمان کەموکوڕی کە ئەگەری هەیە ببێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە.

مۆدێلەکانی تری هیۆندا مۆتۆر کە بڕیار وایه‌ له‌ بازاڕه‌كان بكشێنرێته‌وه‌ بریتین لە توکسۆن بەهۆی کەموکوڕی دیزاین لە پێکهاتەکانی فلتەری سووتەمەنی، هەروەها سێلتۆس لە کۆمپانیای کیا بەهۆی کەموکوڕییەکی هاوشێوە کە دەتوانێت ببێتە هۆی وەستانی بزوێنەرەکە.

 

جیهان ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.