Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 15:11

بەهۆی هەڵبژاردن ماوەی 15 رۆژ پشوو بۆ بەشێك لە قوتابییان رادەگەیەنرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، ماوەی 15 رۆژ پشووی بۆ بەشێك لە قوتابییانی زانكۆ و پەیمانگاكان راگەیاند.

لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا كە ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە، هاتووە: بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی گونجاو بۆ بەشداری ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن لە پرۆسەی هەڵبژاردنی گشتی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق کە وابڕیارە لە 11/11/2025 بەڕێوەبچێت، بە بڕیارى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاردرا بە؛ ڕێگەپێدان بە قوتابییانی دەرەوەی وڵات بۆ گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 15 رۆژ.

لە راگەیەنراوەكەدا هەروەها هاتووە: پشووەكە لە ڕێکەوتی 1 تاكو 15/11/2025 بەردەوام دەبێت.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو ماوە پشووە بۆ قوتابییان بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.