Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 22:36

بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت سایلۆیەکی گەورە بۆ جووتیارانی کۆیە و تەق تەق دروست دەکرێت

کوردستان TV
100%

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆیەکی گەورە بە توانای وەرگرتنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنم لە سنووری کۆیە و تەق تەق دەست پێ دەکات. پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری 25 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی دوو ساڵدا تەواو بكرێت.

بەپێی ڕاگەیێندراوێکی پارێزگای هەولێر، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی جووتیارانی سنووری کۆیە و تەق تەق لە وەرگرتنی گەنمدا، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی دروستکردنی سایلۆیەکی گەورە لەو ناوچەیە دەست پێ دەکات.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، لەسەر ڕووبەری 25 دۆنم زەوی لە سنووری کۆیە و تەق تەق، زەویی پێویست بۆ پڕۆژەکە تەرخان کراوە. سایلۆکە لە ماوەی دوو ساڵدا دروست دەکرێت و توانای وەرگرتنی زیاتر لە 40 هەزار تۆن گەنم و دانەوێڵەی دەبێت.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە کردووە، دروستکردنی ئەم سایلۆیە لە کاتێکدایە کە سنووری کۆیە و تەق تەق خاوەنی زەوییەکی بەپیتن و ساڵانە جووتیارانی ناوچەکە هەزاران تۆن گەنم بەرهەم دەهێنن. بەڵام بەهۆی نەبوونی سایلۆ، جووتیاران ناچار بوون بەرهەمەکانیان بگوازنەوە بۆ سایلۆی هەولێر.

جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە کۆتایی بە کێشەی گواستنەوەی گەنم و وەرنەگرتنی بەرهەمەکانی جووتیارانی سنووری کۆیە و تەق تەق دەهێنێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.