Erbil 31°C یەکشەممە 20 ئەیلوول 16:02

سبەی لە پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هەڵەبجە ڕایگەیاند سبەی لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهۆی بەڕێوەچوونی فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجەوە پشووی فەرمییە.

ڕۆژی چوارشەممە، 29ـی تشرینی یەکەم، نوخشە ناسح، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: بەبۆنەی بەڕێوەچوونی "فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە" و بە مەبەستی كارئاسانی بۆ بەشداریکردنی بەرفراوانی فەرمانبەران و هاووڵاتیان لەو بۆنە گرنگەدا، سبەی پێنجشەممە، 30ـی تشرینی یەکەم لە سەرجەم دامودەزگاکانی سنوری پارێزگای هەڵەبجە پشووی فەرمییە..

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ئەم پشووە ناوەندەکانی خوێندنیش دەگرێتەوە، بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ خوێندكاران  و مامۆستایان تا بەشداری لەم چالاکییە کولتووری و ئابوورییە گرنگەی شارەکەیاندا بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.