لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر، بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر دانرا.
ڕۆژی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەم، پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: لە ژێر چاودێریی پارێزگاری هەولێر بەگوژمەی 820 ملیۆن و 709 هەزار دینار لە سەر بودجەی پارێزگای هەولێر بەردی بناغەی پڕۆژەی نۆژەنکردنەوەی " گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر " دانرا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر جگە لەوەی شوێنێکی مێژووی و کلتووریی شاری هەولێرە، بەشێکیشە لە یادگاریی شارەکە و کۆنترین و بهناوبانگترین گۆڕستانی هەولێرە و جێگەی باب و باپیرانی هەولێرییەکانە و لە هەولێریش گۆڕستان تایبەتمەندیی خۆی هەیە.
پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند: وێڕای زیادکردنی رێژهی سهوزایی و چاندنی نهمامی تایبهت، شورا و چوارچێوەی گۆڕستانهکه دروست دەکرێت، ئەوە بێجگە لە دابینکردنی ڕووناککەرەوە و دانانی سیستەمی کامێرای چاودێری و چاککردنی ڕێرەوی ناو گۆڕستانەکە و شوێنی هاتوچۆی هاووڵاتییان.
گۆڕستانی گەورەی شاری هەولێر کە کەوتووەتە ناو جەرگەی بازاڕ و دامێنی قەڵات و تەنیشت بازاڕەکانی شێخەڵڵا و نیشتیمان و بەیەکێک لە کۆنترین و ناودارترین گۆڕستانەکانی شاری هەولێر هەژمار دەکرێت و بووەتە بەشێک له مێژووی دێرینی شارەکە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.