Erbil 31°C یەکشەممە 14 حوزەیران 04:25

لیستی ناوی قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی لە هەولێر ڕاگەیێندرا

کوردستان TV
100%

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر و عەنکاوە دەستی پێ کرد، کە زیاتر لە 7500 فەرمانبەر لێی سوودمەند دەبن. وەزیری شارەوانی ئاشکرای کرد، شوێنێکی تایبەت بۆ فەرمانبەرانی عەنکاوە دیاریکراوە بۆ پاراستنی تایبەتمەندیی پێکهاتەکەیان.

ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، قۆناغی سێیەمی دابەشکردنی زەوی لە سەنتەری شاری هەولێر و عەنکاوە ڕاگەیێندرا.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار، لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵین ئەمڕۆ قۆناغی سێیەمی زەوی ڕادەگەیەنین، کە ساڵی پار بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەک پاڵپشتییەک بۆ فەرمانبەران، بڕیاری دابەشکردنی درا".

وەزیری شارەوانی گوتی: "ئەمڕۆ زیاتر لە 7500 پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی شاری هەولێر و عەنکاوەدا دابەش دەکرێت. لە ڕاستیدا ژمارەی پارچە زەوییەکان نزیکەی 14 هەزارە، بەڵام بەشێکی بۆ قەرەبووی خاوەن زەوییەکانە".

ساسان عەونی سەبارەت بە زەویی فەرمانبەرانی عەنکاوە گوتی: "لەبەر ئەوەی سنووری عەنکاوە زەویی پێویستی نەبوو، سەرۆکی حکوومەت فەرمانی کرد لە شوێنێکی شیاودا زەوییان پێ بدرێت. بۆیە ئەمڕۆ زەوی بەسەر 1,279 فەرمانبەری عەنکاوەشدا دابەش دەکرێت و بۆ پاراستنی تایبەتمەندییان، نەخشەیەکی تایبەت و شوێنێکی دیاریکراویان بۆ تەرخان کراوە".

لیستی ناوی ئەو فەرمانبەرانەی زەوییان بۆ دەرچوو
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.