لە ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆدا لە شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموودی سلێمانی سێ گەنج گیانیان لە دەست دا و هاتوچۆی سلێمانیش دەڵێت، باس لەوە دەکرێت رووداوەکە بەهۆی خۆ لادان بووە لە سەگ.
ڕۆژی سێشەممە، 28ـی تشرینی یەکەم، بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەرەبەیانی ئەمرۆ ڕوداوێکی سەختی هاتوچۆ لە سەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود بە دیاریکراوی لەبەردەم نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی ڕووی داوە.
بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتیشی: بەهۆی سەختیی ڕووداوەکەوە سێ گەنج کە سەرنشینی ئوتۆمبێلێکی جۆری مارسدێس بوون گیانیان لە دەست داوە. ئاماژەی بەوەش کرد تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە ڕوون نەبووەتەوە بەڵام باس لەوە دەکرێت ڕووداوەکە بەهۆی خۆلادان بووە لە سەگ، بۆیە کۆنترۆڵی خۆی لە دەست داوە.
گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاند: لێکۆڵینەوەکان لەم ڕووداوە بەردەوامن و بە مەبەستی توێکاریی پزیشکی تەرمەکان لە پزیشکی دادی سلێمانین، دوای لێکۆڵینەوە ڕادەستی خێزانەکانیان دەکرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.