Erbil 31°C دووشەممە 21 ئەیلوول 22:39

سایلۆی هەڵەبجە: سبەی چەکی پارەی بەشێک لە جووتیاران دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

سایلۆی هەڵەبجە داوا لەو جووتیارانە دەکات کە بڕی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە خوار (50) تۆنە سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتی چەکی پارە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەم، سایلۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند: سبەی سێشەممە، بنکەکەمان دەست بە دابەشکردنی چەکی شایستە داراییەکانی جووتیاران دەکات. لەم قۆناغەدا، ئەو جووتیارانەی ژمارەی کارتی "بیطاقە" یان لە نێوان (341) بۆ (400)دایە، دەتوانن سەردانی هۆبەی ژمێریاری بنکەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنی چەکەکانیان.

سایلۆی هەڵەبجە ڕاشیگەیاند: لە ئێستادا تەنها شایستە داراییەکانی ئەو جووتیارانە خەرج دەکرێت کە بڕی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان (50) تۆن و بەرەو خوارەوەیە. ئەو جووتیارانەی بڕی پشتگیری بەشە کشتوکاڵییەکانیان لە (50) تۆن زیاترە، تکایە سەردانمان مەکەن تا کاتی ڕاگەیاندنێکی نوێ.

سایلۆی هەڵەبجە داوای لە جووتیاران کرد بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، کارتی نیشتمانی لەگەڵ خۆیان بهێنن بۆ وەرگرتنی چەکەکەیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.