Erbil 31°C سێشەممە 22 ئەیلوول 12:28

روونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیان سەبارەت بە کاردانەوەی لایەنە سیاسییەکان لەسەر گوتەکانی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی روونكردنەوەكەی گوتەبێژی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک – گەرمیانە:

1ـ ئێمە لە مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان پاڵپشتی تەواوی وتە بەنرخەکانی بەڕێزیان دەکەین، وتەکانی بەڕێزیان لەسەر کەرکووک بابەتی هەڵبژاردن نییە، بەڵکو تەعبیر لە جەوهەری سیاسەتی پارتییە بۆ کەرکووک و جێبەجێکردنی ماددەی 140ـی دەستوور تاکە چارەسەرە، بۆ جێبەجێکردنی و بەڕێزیان جەختی کردەوە کە دەبێت دەستوور وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت.

2ـ پاڵپشتی ئەوە دەکەین کە بەڕێزیان داوای لەخەڵکی کوردستان و کەرکووک کرد، متمانە بکەن بە پارتی دیموکراتی کوردستان و دەنگ بە لیستی 275 بدەن بۆ ئەوەی ئەزموونی سەرکەوتووی حکومڕانی بگوازینەوە بۆ کەرکووک و کەرکووک بکەینە شاری ئاوەدانی و خزمەتگوزاری و پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکان.

3-  کەرکووک داگیرکراوە..؟

ئێمەش ئەو پرسیارە لە خەڵکی کەرکووک دەکەین ئایە کەرکووک نەبۆتە سەربازگە و هەموو دەسەڵات لای عەسکەر نییە؟ ڕۆژانە بەبەرچاوی هەمووان غەدر و زوڵم و تەعەدا لە جووتیارانی کورد دەکرێت بەهەمەری سەربازی و پاڵپشتی سوپا لە ناوچەکانی سەرگەڕان و دووبز و داقووق و تۆبزاوە و ناوچەی کاکەیی.

4-  پارتی دیموکراتی کوردستان گەورەترین حیزبی کوردستانی عێراقە و تەمەنی 79 ساڵە و لە عێراق و کوردستان ڕێگای پێدراوە مومارەسەی کاری سیاسی خۆی بکات و ئۆرگانەکانمان و هەر لە کەرکووک بوون و دوای گەڕانەوەی بارەگاکانمان ئێستاش بەشێک لەو بارەگایانە داگیرکراوە و هەڤاڵانمان لە خانووی کرێ مومارەسەری حیزبی خۆیان دەکەن.

بژی ڕووحی پێکەوە ژیانی هەموو پێکهاتەکان.

لقمان حوسێن

27ـی ئۆکتۆبەری 2025

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.