دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئهمرۆ دووشەممە، راگەیاندنی ڤلادیمێر پووتین، هاوتا رووسییەکەی سەبارەت بە تاقیکردنەوەی مووشەکێکی کروز بەهێزی ئەتۆمیی بە "نەگونجاو" وەسف کرد.
ئاژانسی ههواڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووهتهوه: دۆناڵد ترەمپ لە بە رۆژنامەنووسانی راگهیاند، "دەبێت کۆتایی بە شەڕی ئۆكراینا بهێنرێت، شەڕێک کە بڕیار بوو تەنها هەفتەیەک بخایەنێت، ئێستا لە ساڵی چوارەمی خۆی نزیک دەبێتەوە."
راشیگهیاند: پێویستە پووتین لەبری تاقیکردنەوەی مووشەکی ئهتۆمیی ههوڵ بۆ وهستانی جهنگی چوارساڵهی ئۆكراینا بدات.
دووپاتیشی كردهوه، دواجار دهبێت هێزی ئاشتیی زاڵ بیت بهسهر هێزی مووشهك و جهنگدا.
جێی باسه، پووتین دوێنێ یەکشەممە رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە سەرکەوتوویی تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ مووشەکی "بورێڤێستنیک"ی ئەنجامداوە کە بە گوتەی خۆی مەودای بێسنووری هەیە و داهێنانێكه تهنیا رووسیا خاوهنییهتی.
ترەمپ بەڵێنیدا بە خێرایی کۆتایی بە شەڕی ئۆکراینا بهێنێت لەگەڵ گەڕانەوەی بۆ کۆشکی سپی لە مانگی یەکدا، بەڵام دانوستانەکانی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ سەرەڕای هەوڵەکانی نێوەندگیریی وەستان.
هاوکات هێزەکانی ڕووسیا لە ئۆکراینا لەسەر زەوی پێشڕەوی هێواش و زیاتریان كرد و تا ئیستاش ههر بهردهوامن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.