Erbil 31°C یەکشەممە 26 تەمووز 17:11

ترەمپ ئامادەیە گەشتەکەی درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی چاوی بە کیم جۆنگ ئون بکەوێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئامادەیە گەشتەکەی بۆ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی چاوی بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بکەوێت.

ڕۆژی دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گەیشتە ژاپۆن و لە کاتی قسەکردن لەناو فڕۆکەی Air Force One، ڕایگەیاند: هیوادارە ڕۆژی پێنجشەممە سەرۆکی چین دەبینێت، بگەن بە رێککەوتنێک، هەروەها ئاماژەی بەوەدا ئامادەیە گەشتەکەی درێژ بکاتەوە بۆ ئەوەی چاوی بە کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بکەوێت.

ترەمپ لەناو فرۆکە گوتی: "زۆر حەز دەکەم چاوم پێی بکەوێت ئەگەر ئەویش بیەوێت. من زۆر باش لەگەڵ کیم جۆنگ ئون ڕێک کەوتم. حەزم لێی بوو. ئەویش حەزی لە من بوو."

لە وڵامی پرسیارێکدا کە ئایا گەشتەکەی درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی کۆبوونەوەیەک ڕێک بخات، گوتی: "بیرم لێ نەکردبووەوە، بەڵام پێم وایە وڵامەکەی بەڵێ دەبێت، من ئەوە دەکەم، بە دڵنیاییەوە."

بڕیارە ترەمپ ڕۆژی چوارشەممە بگاتە بەندەری بوسانی کۆریای باشوور و پێش کۆبوونەوەی لووتکەی هاوکاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هێمن، چاوی بە لی جەی میونگ، سەرۆکی کۆریای باشوور بکەوێت.

ترەمپ گوتی: ڕەنگە لە کاتی مانەوەی لە نیمچە دوورگەی کۆریای باشوور، چاوی بە کیمی کۆریای باکوور بکەوێت.

دۆناڵد ترەمپ و کیم جۆنگ ئون دوایین جار لە ساڵی 2019 لە ناوچەی داماڵراو لە چەک، ناوچەی سنووری جیاکەرەوەی نێوان دوو کۆریا یەکتریان بینی.

گەشتی ترامپ بۆ ئاسیا، یەکەم گەشتی بۆ ناوچەکە لە دوای گەڕانەوەی بۆ سەر دەسەڵات، ڕۆژی یەکشەممە لە مالیزیا بە کۆمەڵێک ڕێککەوتن دەستی پێ کرد.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.