بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند بکوژی ئەو گەنجەی دوێنێ شەو لە هەولێر کوژرا، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
ڕۆژی دووشەممە، 27ـی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو لە رووداوێکی كوشتن له ناوبازاڕی شاری هەولێر ئاگادار کراینەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
لە ڕاگەیەندراوەکادا هاتووە: پاش لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەدواداچوونێکی چڕ، دەرکەوت لەسەر کێشەیەکی کۆنی نێوانیان بووە و بکوژ دانی پێدا ناوە. گوایە کەسی کوژراو، مۆبایلی بکوژی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی بردووە، بۆیە شەوی ڕابردوو بکوژ بە ناوی آ. ھ. ح بە چەکێکی جۆری دەمانچە هاوڕێکەی بە ناوی ی. د. ع دەکوژێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕاشیگەیاند: لە هەمان کاتی ڕووداوەکەدا تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر تۆمەتباری بکوژیان دەستگیر کرد و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
بکوژی گەنجەکەی دوێنێ شەوی هەولێر دانی بە تاوانەکەیدا نا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.