یانەی ریال مەدرید یاریی كلاسیكۆی لە یانە ركابەرەكەی بەرشەلۆنە بردەوە و بەكۆكردنەوەی 27 خاڵ پێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیای بۆ بەرژەوەندی خۆی قایمتر كرد.
ئەمشەو یەكشەممە یانەی ریال مەدرید لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە گەڕی 10ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا مێوانداریی یانەی بەرشەلۆنەی ركابەری كرد.
یانەی ریال مەدرید توانی یارییەكە بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكۆتا بێنێ و 3 خاڵی دیكە لە خولی ئیسپانیا كۆبكاتەوە.
هەرسێ گۆڵی یارییەكە لە گێمی یەكەم هاتنە تۆماركردن، گۆڵەكانی یانەی ریال مەدرید لەلایەن یاریزانان كیلیان مباپێ لە خولەكی 22 و بیلینگهام لە خولەكی 43 تۆماركران، تاكە گۆڵەكەی یانەی بەرشەلۆنەش لەلایەن فێرمین لۆپێز لە خولەكی 38 تۆماركرا.
پێش تەواوبوونی یارییەكە و لە خولەكی زیادكراودا، ناوبژیوان پێدری بە كارتی سوور كردە دەرەوە.
یانەی ریال مەدرید بەم بردنەوە، ژمارەی خاڵەكانی كردە 27 خاڵ و هەر لەپێشەنگی یانەكانی خولی ئیسپانیا مایەوە، خاڵەكانی یانەی بەرشەلۆنەش وەك خۆی و 22 خاڵ و هەر لە ریزبەندی دووەمی یانەكانی خولەكە مایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.