Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:16

بۆ ئەم مانگە 550 هەزار مووچەخۆر بەشێوەی دیجیتاڵی مووچە وەردەگرن

کوردستان TV
100%

سبەی دووشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەكات و بۆ ئەم مانگەش 550 هەزار مووچەخۆر مووچەكانیان بە دیجیتاڵی وەردەگرن.

پڕۆژەی هەژماری من رایدەگەیەنێت: نزیکەی 550 هەزار مووچەخۆری مەدەنی و خانەنشین، مووچەی مانگی هەشت بەشێوەیەکی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە لیستی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردبووەوە.

بەگوێرەی لیستەكە، سبەی دووشەممە دابەشكردنی مووچە دەست پێ دەكات و لە ماوەی سێ رۆژدا، سەرجەم مووچەخۆران مووچەكانیان وەردەگرن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.