Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 11:20

مژدەیەكی دیكە بۆ هاووڵاتییانی سنووری مەخموور و ناوچەكانی دەوروبەری

کوردستان TV
100%

حكوومەتی هەرێمی كوردستان مژدەیەكی دیكە پێشكەش بە خەڵكی سنووری مەخموور و ناوچەكانی دەوروبەری دەكات ئەویش كردنەوەی مامەڵەی لێدانی بیری ئیرتیوازییە بۆ جوتیارانی ناوچەكە.

سەنگەر كانەبی بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووخ تایبەت بە (كوردستان تیڤی) مژدەكەی گەیاندە جوتياران و گوندنشينان و رایگەیاند: بە هەوڵەكانی لقی 23ی قەرەچووخی پارتی ديموكراتی كوردستان و بە هەماهەنگی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ ئێوارە بڕياری حكوومەتی هەرێمی كوردستانمان گەڕاندەوە بۆ جوتيارانی سنووری شارۆچكەی مەخموور و شارەدێكانی مەلاقەرە و كەندێناوه و گوێڕ و قەراج، ئەويش لێدانی بيری ئیرتیوازییە لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی سنوورەكە.

سەنگەر كانەبی هەروەها رایگەیاند: لە سبەی دووشەممە رێكەوتی 27/10/2025 جوتيارانی مەخموور و مەلاقەرە و كەندێناوه و گوێڕ و قەراج، دەتوانن مامەڵەی لێدانی بیری ئیرتیوازی لە زەوییە كشتوكاڵییەكانیان ئەنجام بدەن و بیخەنە بەردەستی ئیدارەی سنوورەكە.

راشیگەیاند: لێدانی بیری ئیرتیوازی بە ڕێكار و ڕێنمايیەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ژێرزەوی سەر بە پارێزگای هەولێر ئەنجام دەدرێت.

بەرپرسی لقی 23ی قەرەچووخ جەختیشی كردەوە كە جوتیارانی شارۆچكەی مەخموور و شارەدێكانی دەوروبەری دەتوانن لە سبەینێوە مامەڵەكانیان پێشكەش بكەن بۆ ئەوەی لەم بڕیارە سوودمەند بن.

مەخموور/ كارزان كاكل

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.