Erbil 31°C دووشەممە 15 حوزەیران 11:17

عێراق هاوردەكردنی 40 بەروبوومی كشتوكاڵی قەدەغە دەكات

کوردستان TV
100%

وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق هاوردەكردنی 40 بەروبوومی كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە دەكات بەهۆی گەیشتن بە خۆبژێوی لەم بەربوومانەدا.

مەهدی سەهر جبووری یاریدەری وەزیری كشتوكاڵی عێراق رایگەیاندووە: بەهۆی گەیشتن بە توانای خۆبژێوی، عێراق تا ئێستا هاوردەكردنی 40 بەرهەمی كشتوكاڵی بۆ ناوخۆی وڵات قەدەغە كردووە، لەوانە تەماتە و پەتاتە و چەندین بەرهەمی دیكە.

راشیگەیاند: عێراق ئێستا كار لەسەر ئەوە دەكات بەرهەمی ناوخۆی جوتیاران رەوانەی دەرەوەی وڵات بكات، لەوانە خورما بۆ وڵاتانی سنووری یەكێتی ئەوروپا، بەڵام دەبێت ئەم بەرهەمانە بەشێوەیەكی رێكوپێك لە قوتوو و كارتۆن بكرێن ئینجا رەوانەی دەرەوە بكرێن.

مەهدی سەهر جبووری ئاماژەی بەوەش دا كە وەزارەتی كشتوكاڵ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەكان بەردەوام كار لەسەر چاودێریكردنی نرخی بەرهەمە كوشتوكاڵییەكان دەكات لە بازاڕدا بۆ ئەوەی قۆرخكاری نەبێت و نرخ بەرز نەكرێتەوە.

یاریدەری وەزیری كشتوكاڵی عێراق جەختیشی كردەوە كە لە كاتی كەمبوون یاخود بەرزبوونەوەی نرخی هەر بەرهەمێكی كشتوكاڵی، هاوردەكردن دەكرێتەوە، هەموو ئەم كارانەش وەك پاڵپشتییەكە بۆ جوتیاران و جێگیركردنی نرخی بەرهەمەكان لە بازاڕدا، تا بە نرخێكی گونجاو بگاتە دەست هاووڵاتییان.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.