Erbil 31°C شەممە 13 حوزەیران 08:47

هێزی نێودەوڵەتیی پارێزەری ئاشتی لە غەززە جێگیر دەکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند هەوڵەکان بۆ سەقامگیرکردنی دۆخی غەززە بەرەوپێشەوە دەچن و بەم زووانە، هێزی نێودەوڵەتیی پارێزەری ئاشتی لەم ناوچەیە جێگیر دەکرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ شێخ تەمیم بن حەمەد، میری قەتەر و سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە دەوحە ڕایگەیاند ئەم ئاشتییە دەبێ بەردەوام بێت و قەتەر ئامادەیە ئەگەر پێویست بێت هێزەکانی پارێزەری ئاشتی بەڕێ بکات.

ترەمپ کە فڕۆکەکەی بۆ وەرگرتنی سووتەمەنی بە شێوەیەکی کاتی و کورتماوە لە دەوحە نیشتەوە، پاش دیدارێکی کورت لەگەڵ میری قەتەر هەر لە ناو فڕۆکەکەی خۆیدا لە فڕۆکەخانەی ئەلعودەیدی قەتەر، گوتی قەتەر هاوپەیمانێکی گەورەی ئەمریکا ئەکتەرێکی گرنگی سەقامگیریی ناوچەکەیە.

چەند کاتژمێر پێشتر مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا خەریکی تاوتوێکردنی بۆچوونەکان بۆ پەسندکردنی بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان یا ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتییە بۆ پێکهێنانی هێزێکی نێودەوڵەتی لە غەززە و ئەم بابەتە ڕۆژی یەکشەممە لە قەتەر دەخرێتە بەر باس.

رۆبیۆ جەختیشی کردەوە زۆربەی ئەو وڵاتانەی حەز دەکەن بە ناردنی هێزی سەربازی یا دابینکردنی پارە لەم پلانە نێودەوڵەتییەدا بەشدار بن، پێویستیان بە بڕیارنامەیەکی نەتەوەیەکگرتووەکان یا ڕێککەوتنێکی نێودەوڵەتی هەیە لەبەر ئەوەی یاساکانی ئەم وڵاتانە ئەمە دەخوازێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.