ئەمڕۆ شەممە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق دووپاتی كردەوە كە زیاتر لە 23 ملیۆن كاغهزی دەنگدان بە تایبەتمەندییە پارێزراوەكان ئامادە كراوە، هاوكات ئاماژە بەوە دەكات كە گواستنەوەیان بەپێی پلانێك بەڕێوەدەچێت بە هاوكاری لیژنەی باڵای ئەمنی بۆ وێستگهكانی دهنگدان.
نیبراس ئەبو سودە جێگری گوتەبێژی كۆمسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاندووه: ژمارەی ئەو كاغەزیانەی كە بۆ دەنگدەرانی گشتی تەرخانكراون گەیشتووەتە 22,046,200 كاغەز، هاوكات 1,509,300 كاغەزی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی تایبەت تەرخانكراوە، لەگەڵ پەسەندكردنی كاغهزی یەدەگ .
روونیشیكردەوە : كاغەزەكان بەپێی ستانداردە ئەمنییە تووندەكان چاپكراون، لەوانەش نیشانەی ئەمنی شاراوە و ڕەنگی تایبەت كە تەنها بە ئامێرهكانی دهنگدان دهخوێنرێتهوه و دەستنیشان دەكرێت، بهمهش رێگر دهبێت له لە كۆپیكردن.
نیبراس ئەبو سودە جێگری گوتەبێژی كۆمسیۆن ئاماژەی بەوەشكرد : كاغەزەكانی دەنگدان بەپێی پلانی دابەشكردن دەگوازرێنەوە بە هاوكاری لیژنەی باڵای ئاسایش بۆ هەڵبژاردنەكان، بۆ دڵنیابوون لە یەكپارچەیی پرۆسەی هەڵبژاردن له تهواوی پارێزگاكانی عێراقدا.
راشیگهیاند، كاغەزەكانی دەنگدان لە كۆگای پارێزراودا دانراون كە پابەندن بە ستانداردە پەسەندكراوەكانی سەلامەتی.
ئاماژەی بەوەشكرد : كاغەزەكانی دەنگدان دوای كۆتاییهاتنی دەنگدان و پرۆسەكانی ژماردن و ڕیزكردن كۆدەكرێنەوە، هەروەها لە ئەرشیفی كۆمسیۆندا هەڵدەگیرێن بەپێی ستانداردەكانی ئاسایش و شەفافیەت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.