ئهمرۆ ههینی ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی فرانس پرێس، ئیمی پۆپ بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران، هۆشداریدا لەوەی کۆچبەران لە لیبیا رووبەڕووی گەورەترین ئاستەنگەکان بوونهتهوه ، بەهۆی شەڕی سودان لێشاوی زۆری پەنابەرانی بەخۆیەوە بینیووه.
ئیمی پۆپ لە سەردانەکەیدا بۆ رەبەت روونیکردەوە، بەردەوام ئیفادە لە کۆچبەران وەردەگرین کە رفێنراون، بۆ فیدیە راگیراون، یان تووندوتیژی و دەستدرێژییان کراوەتە سەر.
باسی لەوەش کرد کە کۆچبەران لە لیبیا لە دۆخێکی زۆر خراپ دانه.
بەڕێوەبەری گشتیی رێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران راشیگهیاند، رێگای ئەوروپا لە رێگەی لیبیا ئەو ڕێگایە کە کۆچبەرانی رووبەڕووی سەختترین بارودۆخ كردووهتهوه، ئهوهش بههۆی سهختیی و مهترسیداری رێگاكه كه رێگهی ئاوییه.
رێكخراوی كۆچی نێودهوڵهتیی لهسهر زاری دەسەڵاتدارانی لیبیا رایانگهیاندووه، سێ بۆ چوار ملیۆن کەس بە شێوەیەکی نایاسایی چوونەتە ئەو وڵاتە.
قاچاخچییەکان سوودیان لەو ناسەقامگیرییە ئەمنییە وەرگرتووە کە لە دوای رووخانی رژێمی موعەمەر قەزافی لە ساڵی 2011ەوە لە وڵاتەکەدا دروست بووە و پەرەی بە چالاکییەکانیان و پەرەپێدانی تۆڕە نهێنییەکان داوه.
رێكخراوی كۆچی نێودهوڵهتیی ئەو دۆخەی لیبیای بە "ئاڵۆز" وەسف کردووە و ئاماژەی بەوە کردووە، زیادبوونی ژمارەی کۆچبەران لە ئاسیا یان تەنانەت وڵاتانی کەنداو لە رێگەی رێڕەوی وشکانییەوە پهرهی سهندووه، بە ئامانجی گەیشتن بە ئەوروپا لە رێگەی دەریاوە.
بەپێی داتاکانی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) کە لە مانگی ئابی ڕابردوودا بڵاوکراونەتەوە، سەدان هەزار کۆچبەر زیادی کردووە کە پێشتر گەیشتوونەتە لیبیا.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.