ئەمڕۆ هەینی بەفەرمی ركابەرییەكانی گەڕی پێنجەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەست پێ دەكات بە بەڕێوەچوونی تەنیا یەك یاری ئەویش لەنێوان هەولێر و شوڕتە دەبێت.
یارییەكە لەسەر یاریگەری شەهید فڕەنسۆ هەریری لە كاتژمێر 18:00 دەست پێ دەكات، كە یەكەم یاریی یانەی هەولێر دەبێت لەسەر یاریگەی خۆی لە وەرزی نوێی خولی ئەستێرەكانی عێراق دوای تەواوبوونی كارەكانی گۆڕینی چیمەنی یاریگەكە.
یانەی هەولێر لە گەڕی چوارەمی خولی ئەستێرەكانی عێراق ریزبەندی یەكەمی یانەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی گرتبوو بەكۆكردنەوەی 10 خاڵ، دوای ئەویش یانەكانی غەڕاف و دیالە دێن كە بە جیاوازی گۆڵ ریزبەندی دووەم و سێیەمیان گرتووە، یانەی شوڕتەش 9 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی یانەكان دێت.
یانەی هەولێر داوای لە هاندەران و جەماوەری یانەكە كردووە بەڕێژەیەكی زۆر لەنێو یاریگە ئامادەبن و هانی تیپەكەیان بدەن، بۆ ئەم مەبەستەش پلیتی هاتنەژوورەوەی یارییەكەی كردۆتە خۆڕایی بۆ سەرجەم هاندەران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.