بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی پێشبینی كردووە ئەمڕۆ هەینی لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان باران ببارێت.
كەشناسی سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی رایگەیاندووە: ئاسمان نیمچەهەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ ئەگەری بارینی نمەباران لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا، پلەکانی گەرماش نزیک دهبێت لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشەممە.
سەبارەت بەكەشوهەوای سبەی شەممەش، كەشناسی رایگەیاندووە: ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەهەمانشێوە نزیک دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ هەینی.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بەمشێوەی خوارەوە دیاری كردووە:-
هەولێر: 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 29 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 30 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 32 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 30 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 35 پلەی سیلیزی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.