Erbil 31°C ھەینی 12 حوزەیران 15:03

له‌ هه‌ولێر تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری جێبه‌جێ ده‌كرێت  

کوردستان TV
100%

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025.10.23، مەسعود كاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، سەردانی کۆنسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندای لە هەولێر کرد و لەلایەن ئەدریان ئەیسڵستاین، كونسڵی وڵاتەكە پێشوازی لێکرا.  

لە دیدارەكەدا، دوای ئەوەی گفتوگۆ لە بارەی پڕۆژەی پێشنیارکراوی پارێزگای هەولێر کرا کە بریتیە لە دروستکردنی پڕۆژه‌ی تۆڕێکی هاوچەرخی پایسکلسواری بۆ شەقامەکانی شاری هەولێر و جێبەجێکردنی لایەنی راوێژکاری و دیزاینی پڕۆژەکە خرایه‌ به‌ر باس له‌رووی ئه‌ندازیاری و نه‌خشه‌سازی پرۆژه‌كه‌.

لای خۆیه‌وه‌، کۆنسوڵی شانشینی هۆڵەندا، بەخۆشحاڵییەوە ئامادەیی خۆی پیشاندا بەپێی توانا یارمەتیدەر بێت بۆ ئەوەی ئەو پڕۆژەیە سەرکەوتوو بێت و سوود لە ئەزموونی وڵاتەكەی وەربگیرێت وەک وڵاتێکی پێشەنگ لە پایسکلسواری له‌ ئاستی جیهانیدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.