سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دوای کردنەوەی پڕۆژەی ئاوی قوشتەپە و بەسەرکردنەوەی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر-کۆیە، پرۆژەی دووسایدی کەسنەزان گۆمەسپانیشی بەسەر کردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 10/23، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ، پڕۆژەی دووسایدی کەسنەزان-گۆمەسپان-ی بەسەر کردەوە کە پڕۆژەیەکى گرنگى سنوورى هەولێره و لەلایەن کۆمپانیای هێمن گرووپەوە جێبەجێ دەکرێت.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ئەندازیار و کرێکارانی پڕۆژەکە ، جەختیشی لە گرنگیی تەواوبوونی لە کاتی دیاریکراو و بە پێی ڕێنمایی و پێوەرەکان کردەوە.
درێژیی شەقامەکە 15 کیلۆمەترە و پانیی هەر سایدێک زیاتر لە 10 مەترە و دوو ڕێڕەوی سەرەکی و ڕێڕەوێکی فریاگوزاریی دەبێت، کە لە کۆتایی شەقامی کەسنەزان دەست پێ دەکات و لە دەربەندی گۆمەسپان کۆتایی دێت.
پڕۆژەکە لە 4 پرد و 1 ئەندەرپاس و 40 ئاوبەری سندووقی قەبارە درێژی جۆراوجۆر، پەرژینی خۆپاراستن و سیستمی ئاوەڕۆی پێک دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.