Erbil 31°C ھەینی 19 حوزەیران 12:48

تەقینەوە لە بنكەیەكی پۆلیس لە بەغدا رووی دا

کوردستان TV
100%

ئەمشەو چوارشەممە تەقینەوە لە بنكەیەكی پۆلیس لە سنووری پارێزگای بەغدا ڕووی دا و بەهۆیەوە پۆلیسێك گیانی لەدەست دا و 3ی دیكەش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تەقینەوەكە بەهۆی بۆڕییەكی غاز لە كاتی كاركردندا لەناو بنكەی پۆلیسی وزە لە گەڕەكی ئیبراهیم بن عەلی لە باشووری بەغدا كەوتۆتەوە و بەهۆیەوە ئاگرێكی گەورەش لە بنكە پۆلیسەكە دروستبووە.

لە ئەنجامی تەقینەوەكەدا پۆلیسێك گیانی لەدەستداوە و 3ی دیكەش بریندار بوون، هەروەها سێ ئۆتۆمبێلی بنكە پۆلیسەكە سوتاون.

لای خۆیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێكدا گیانلەدەستدانی پۆلیسەكەی بنكەی پۆلیسی وزە و برینداربوونی سێی دیكەی پشتڕاستكردەوە و رایگەیاند: رووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی هونەری دروستبووە و ئاگر كەوتۆتەوە.

تیمەكانی بەرگریی شارستانیی بەغدا گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و خەریكی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.