بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە، دەرمانی دژەخەمۆكی دەبێتە هۆكاری زیادبوونی كێش و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن و لێدانی دڵ، هەندێك جاریش دەبێتە هۆی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك و مردن.
تیمێكی زانایانی مێشك و دەمار لە وڵاتی بەریتانیا توێژینەوەیەكیان لەسەر دەرمانەكانی دژەخەمۆكی ئەنجامداوە و ئەنجامەكەش لە رۆژنامەی (دەیلی مەیل) بڵاو كراوەتەوە.
توێژینەوەكە لەسەر 58 هەزار كەس ئەنجامدراوە كە 30 جۆر دەرمانی دژە خەمۆكییان بەكارهێناوە.
لە ئەنجامەكانی توێژینەوەكەدا هاتووە: كاریگەری خراپی لەسەر دڵ و دەمارەكان دروستكردووە، بەتایبەتیش (ئەمیتریپتیلین) كە بەربڵاوترین جۆری دەرمانی دژەخەمۆكییە كە دەبێتە هۆی زیادبوونی كێش لەگەڵ زیادبوونی رێژەی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پاڵەپەستۆی خوێن.
زاناكان لە توێژینەوەكانیان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی كە لە ماوەی 8 هەفتەی خواردنی حەبی ئەمیتریپتیلین، رێژەی لێدانی دڵ لە خولەكێكدا 9 لێدان زیاد دەكات، ئەمەش دەبێتە مەترسی كەوتنەوەی جەڵتەی مێشك و زیادبوونی مردن بە ڕێژەی 5% لە مرۆڤدا.
لە توێژینەوەكەدا ئاماژە بە جۆرەكانی دیكەی دەرمانی دژە خەمۆكی دراوە و دەركەوتووە كە ئەوانیش هەمان بەڕێژەی جیاواز كاریگەی خراپیان هەیە.
دوای دەركەوتنی دەرئەنجامەكانی توێژینەوەكە، زاناكان ئامۆژگاری خەڵكیان كردووە بەهەموو شێوەیەك دوور بكەونەوە لە خواردن و بەكارهێنانی دەرمانی دژەخەمۆكی كە كاریگەری خراپەكانی زۆر زیاترن لە باشییەكانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.